سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت، ده‌سته‌ڵاتی زیاتری بە پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان دا
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه به بڕیار و ڕاسپارده‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى پێشوودا كرا و بڕیار له سه‌ر په‌سه‌ندكردنى دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته كارگێڕی ودارایييه‌كان بۆ هه‌ردوو بودجه‌ى ئاسایى و بودجه‌ى پڕۆژه‌كان بۆ پارێزگاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانى سنوورى پارێزگاكان درا به مه‌به‌ستى هه‌رچى زوو ڕایيكردنى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆتین و جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كان له كاتى گونجاو به كوالیتيى په‌سه‌ندكراو. هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌ستخۆشى له‌و وه‌زیره به‌ڕێزانه كرا كه له وه‌زاره‌ته‌كانیان په‌یڕه‌وى بنه‌ماى لامه‌ركه‌زيى به‌ڕێوه‌بردنیان كردووه و ده‌سه‌ڵاتى زۆریان بۆ ئاسته‌كانى خوار پۆستى وه‌زیر و وه‌زاره‌ت دابه‌زاندووه كه ڕۆڵى باشى له ڕایيكردنى پڕۆژه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆتین؛ بینیوه.
هه‌روه‌ها جه‌خت له سه‌ر بابه‌تى ڕێنمایى جێبه‌جێكردنى گرێبه‌سته حكوومییه‌كان و بابه‌تى ته‌نده‌ركردن و پۆڵینى به‌ڵێنده‌ر و كۆمپانیاكان و چاوخشاندنه‌وه به په‌یڕه‌وى پۆڵینى به‌ڵێنده‌ر وكۆمپانیاكان كرایه‌وه به جۆرێك كه پڕۆژه‌كان له لایه‌ن به‌ڵێنده‌ر و كۆمپانیاى لێهاتووه‌وه جێبه‌جێ بكرێن.
بابه‌تێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بریتى بوو له چاره‌سه‌ركردنى بابه‌تى زياده‌ڕۆييكردن له سه‌ر زه‌ويى شاره‌وانى و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و ڕێكخستنى ده‌سه‌ڵاتى قائیمقامه‌كان و لیژنه‌كانى شاره‌وانى بۆ به‌رگرتن له زياده‌ڕۆييه‌كان له سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕوونكردنه‌وه‌ى پێویست له لایه‌ن وه‌زاره‌تى داده‌وه له دواى ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ده‌نێردرێت بۆ پارێزگاره‌كان و لیژنه‌كانى به‌رپرس له‌و باره‌یه‌وه؛ تا له‌به‌ر ڕۆشنایى یاسا و ڕێنماییه‌كان مامه‌ڵه‌ى یاسایى ئه‌و بابه‌ته بكرێت و ڕێكاره یاساییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم، يه‌ك بخرێن
.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌ته‌كان ڕاسپێردران كه كارى سه‌رپه‌رشتى و چاودێريى به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانه‌وه بكه‌ن و سیاسه‌تى گشتى دابڕێژن و ڕێنمایى پێویست بۆ فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیيه گشتییه‌كان دابه‌زێنن و ڕێنوێنیان بكه‌ن.
