دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی دووه‌م رۆژی شاندی هه‌رێمی كوردستان له نیویۆرك
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حامد البیاتی نێرده‌ی هه‌میشه‌یی عیراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باس له بارودۆخی سیاسی ئه‌مڕۆی عیراق و ئه‌و هه‌وڵانه كرا كه ده‌درێن بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانه‌كان. هاوكات نێرده‌ی هه‌میشه‌یی عیراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی نێرده‌كه‌یان و په‌یوه‌ندیه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی خسته‌ڕوو.
هه‌مان رۆژ شاندی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه (CFR) كه دامه‌زراوه‌یه‌كی هزری تایبه‌ته به كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ریچارد هاس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه كۆبوونه‌وه. له دیداره‌كه‌دا دووته‌وه‌ری سه‌ره‌كی تاوتوێ كران كه بریتی بوون له قه‌یرانی سیاسی عیراق و بارودۆخی سوریا‌و كاریگه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی ناوچه‌كه.
شاندی هه‌رێم باسیان له ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و پێشكه‌وتنانه كرد كه تا ئێستا به‌ده‌ست هاتوون. دواتر باس له قه‌یرانی سیاسی عیراق و ئه‌و ئاسته‌نگانه كرا كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر دیموكراسی و پێكه‌وه ژیان و سه‌قامگیری له عیراق. شاندی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمیان خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان. سه‌باره‌ت به ماده‌ی 140 و یاسای نه‌وت و غاز شاندی هه‌رێم دووپاتیان كرده‌وه كه ده‌كرێ به پابه‌ند بوون به ده‌ستوور یه‌كلا بكرێنه‌وه به‌ڵام به داخه‌وه حكومه‌تی به‌غدا نایه‌وێ گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
دواتر شاندی هه‌رێم هه‌ڵویستی هه‌رێمی كوردستانیان سه‌باره‌ت به سوریا دووپاتكرده‌وه كه ده‌خوازن گه‌لی سوریا له‌م ئازار‌و مه‌ینه‌تیانه ده‌رباز بكرێن و ناكرێ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك پابه‌ندبوونێكی سیاسی و مرۆیی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته بێده‌نگ بێت.
دواتر هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه به ئاماده‌بوونی خاتوو ره‌غده ده‌رغام به‌شداریان له مێزگردێكی به‌رفرانی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه كرد كه چه‌ندین كه‌سایه‌تی و سیاسه‌توان و شرۆڤه‌كارو پسپۆر‌و شاره‌زاو میدیاكار ئاماده‌بوون، شاندی هه‌رێمی كوردستان به درێژی باسیان له ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كان و باری سه‌قامگیری كرد، دواتر تیشكیان خسته سه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی عیراق و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی رووبه‌ڕووی وڵات بۆته‌وه، شاندی هه‌رێم ئاماژه‌یان به گرینگی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه هه‌ڵواسراوانه كرد كه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چه‌ند ساڵێكه بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه، له‌م رووه‌وه نیاز پاكی هه‌رێمیان خسته‌ڕوو كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌كانه ئه‌ویش به رێگای دیالۆگ پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و رێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر.
سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان شاندی هه‌رێم دووپاتیان كرده‌وه كه سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت یاسایین و به گوێره‌ی ده‌ستووری عیراقی فیدڕاڵه، هاتنی گه‌وره كۆمپانیاكانی نه‌وت بۆ هه‌رێمی كوردستان نیشانه‌ی دروستی گرێبه‌سته‌كانه. هه‌رێمی كوردستان رۆلی به‌رچاوی هه‌یه له زیادكردنی داهاتی نیشتمانی عیراق به‌ڵام به داخه‌وه رۆژ له‌دوای رۆژ به‌غدا ئاسته‌نگی زیاتر بۆ كۆمپانیاكانی نه‌وت دروست ده‌كات.
هه‌ر له‌و سیمیناره‌دا باس له هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان كرا له‌مه‌ڕ ته‌نگژه‌كانی سوریا، شاندی هه‌رێم نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر شه‌هید كردن و ئاواره كردنی هاوڵاتیانی سوریا دووپاتكرده‌وه باسیان له بایه‌خی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی سوریا، هاوكات ئاماژه‌یان به ره‌وشی ئاواره‌كانی سوریا له هه‌رێم كرد. هه‌ر سه‌باره‌ت به پرسی كورد له سوریا شاندی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیان كرده‌وه كه مه‌سه‌له‌ی كورد پرسێكی گرینگی ئه‌جیندای داهاتووی سیاسی سوریایه. ده‌بێ رۆلی كورد له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا له‌به‌رچاو بگیرێت و وڵاتی سوریا بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی سوریا بێت. له كۆتاییدا باس له ده‌ره‌نجام و ده‌رهاوێشته‌كانی ره‌وشی سوریا له‌سه‌ر ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی كرا.
دوا دیداری شاندی هه‌رێمی كوردستان له دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یان له نیویۆرك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باڵیۆز جیفری فیلتمان جێگری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی و سه‌رۆكی به‌شی كاروباری سیاسی له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو. له دیداره‌كه‌دا باس له چه‌ند پرسێكی گرینگی په‌یوه‌ست به ده‌ستوور و كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان و رۆلی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی عیراق كرا.
شاندی هه‌رێمی كوردستان ستایشی ئه‌و كار‌و چالاكیانه‌یان كرد كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق ئه‌نجامی ده‌دات، هاوكات پوخته‌یه‌كیان له‌سه‌ر بارودۆخی عیراقی و چه‌قبه‌ستوویی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتری كێشه‌كان پێشكه‌ش كرد.
شاندی هه‌رێم هیوایان خواست كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك رێكخراوێكی خاوه‌ن ئه‌زموون بتوانێ رۆلی خۆی زیاتر ببینێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو له‌پێناو جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 به گوێره‌ی ده‌ستوور. هاوكات به‌رده‌وام بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ یارمه‌تی لۆجستی و ته‌كنیكی راوێژكاری له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وشی عیراق له‌ڕووی چه‌سپاندنی زیاتری بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌ڵبژاردن و ئامار‌و یاسای نه‌وت و غاز و په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان.
هه‌ردوولا بیر‌و ڕایان ئاڵوگۆڕ كرد سه‌باره‌ت به قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانه‌كانی سوریا به‌رده‌وام بوونی توندوتیژیه‌كان، باسیان له‌ره‌وشی ژیانی ئاواره‌كانی سوریا له هه‌رێمی كوردستان كرد، شاندی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی رێكخراوی UNHCR كرد بۆ كاركردنی له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌هانا چوون و یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان.
