نێچیرڤان بارزانی: هیچ هێلێكی سوورمان بۆ باس كردن له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان نییه
نێچیرڤان بارزانی سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسییانه‌ی كه ئێسته له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به‌وه‌ی سوپای عێراق هێرش بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، گوتی، ئێمه تائێست هیچ مه‌ترسیه‌كی وا بۆ هێرشكردن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی وا نابینین، به‌ته‌ئكید مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی هێزه‌كانی ئۆپراسۆنی دیجله كه‌ئێسته برِیار وایه جێبه‌جێ بكرێ به‌ڵام ئێسته تاراده‌یه‌ك ده‌ستبه‌كاربونه‌كه هه‌ڵپه‌سێردراوه.
زیاتر گوتی، ئه‌م جۆره رێوشوێنه یه‌كلایه‌نانه زیاتر ده‌بێته هۆی به‌رپابوونی زیاتركردنی بێ متمانه‌یی له‌ناوچه‌كانی كه‌ركووك و شوێنه‌كانی تر و هیچ یارمه‌تییه‌كیش ناده‌ن بۆ گرنتیی پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئه‌و سنووره‌و ئێمه زۆر زۆر دژی ئه‌وه‌ین و ئه‌وه‌ی كه پێویستیش بێ حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی بۆ ده‌هاوێژێ له‌پێناو راگرتنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
سه‌باره‌ت به‌پرسی قۆناغه‌كانی بواری وه‌به‌رهێنانیش بارزانی گوتی، پرۆسه‌ی دروست كردنی خانوو بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت له‌چوارچیوه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردنه به‌رده‌وامه‌و به‌ته‌ئكید ره‌نگه قه‌باره‌كه زۆر گه‌وره نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێ له‌داهاتووش، له‌بواری وه‌به‌رهێنانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌بواری پیشه‌سازی و كه‌رتی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزاردا به‌رژدی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌پرسی گه‌رِانه‌وه‌ی پرۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیش، بارزانی گوتی، پێشتر له‌به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی 7ی حكوومه‌تی هه‌رێم باسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كراوه، به‌ر له‌هه‌موو شتێكیش ئێمه هیچ هێلێكی سوورمان نییه بۆ باس كردن له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌رێم، ده‌ستوور گرێبه‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و هه‌تا بكرێ هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان هاوده‌نگ بن له‌سه‌ر ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه باشترین شێوه‌یه.
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا، ده‌ستوور بۆ كه‌سێك نییه به‌ڵكو بۆ وڵاتێك داده‌نرێ و بۆ ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته داده‌مه‌زرێ و مه‌سه‌له‌ی گه‌رِانه‌وه یان نه‌گه‌رِانه‌وه‌ی، مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه نییه ده‌ستوور ده‌گه‌رِێته‌وه ئێمه باسی ئه‌وه‌مان كردووه پێش ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێك له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بهاوێژین ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان دانیشتن ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین بۆچوونیان چییه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور.
راشیگه‌یاند، ئێمه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر برِیارێك بده‌ین ده‌مانه‌وێ له‌ناو خۆمان كۆك بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چ برِگه‌یه‌ك بگۆرِدرێ و به چ شێوه‌یه‌ك بكرێ و پاش ئه‌وه میكانیزمه‌كه‌ی به‌چ شێوه‌یه‌ك بێ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رِانه‌وه بێ بۆ په‌رله‌مان یاخۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی تر پێویست بێ له‌م بواره‌دا ئێمه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
بارزانی دووپاتی له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه به‌رێگه‌ی ددیالۆگ، له‌مباره‌یه‌وه گوتی، هه‌ر هه‌نگاوێك پێویست له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر مێزی دیالۆگ به‌ڵێ ئێمه ئاماده‌ین، ئێمه به‌شێكین له‌عێراق و ده‌ستوورێكمان هه‌یه و ده‌ماوێ كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌چوارچیوه‌ی ئه‌و ده‌ستووره چاره‌سه‌ر بكرێ.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێك به‌وه‌ی ئایا هیچ به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه بۆ به‌رِێوه‌چوونی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی لیستی عێراقییه بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تائێسته هیچ به‌رنامه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه له‌ئارا دانییه.
سه‌باره‌ت به‌پرسی ده‌ركردنی برِیاری له‌سێداره‌دانیش بۆ تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆرك كۆماری عێراق، بارزگانی گوتی، رێزم بۆ قه‌زای عێراق هه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌یری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی عێراق بكه‌ین و له‌م چوارچیوه‌یه لێی برِوانین پێم وایه برشیارێكی له‌جێی خۆی و حه‌كیمانه نه‌بووه له‌م كاته‌ی عێراقدا ئه‌م برِیاره بدرێ، پێشم وایه ئه‌م شێوه برِیاره كێشه‌كانی عێراق زیاتر به‌ره‌و ئالۆزی ده‌با وكێشه‌ی زیاتر دروست ده‌بێ و ده‌بوو پێشتر له‌رێگه‌ی سیاسییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرابوایه نه‌ك به‌م شێوه‌یه ئێسته له‌لایه‌ن به‌غداوه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌درێ.
سه‌باره‌ت هه‌رِه‌شه‌كانی حكوومه‌تی عێراق بۆ برِینی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، جارێ یه‌كه‌م شت ئێمه دژی ئه‌وه‌ین به‌غدا مه‌سه‌له‌ی برِینی به‌شه بوودجه وه‌ك كارتێك پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنێ.
زیاتر گوتی، ئێمه هیوادارین قه‌ت به‌غدا بیر له‌وه نه‌كاته‌وه به‌هه‌ر بیانوو و هۆكارێك بوودجه‌ی هه‌رێم ببردرێ، چونكه ئه‌مه كارێك به‌ته‌ئكید كێشه له‌عێراق زیاتر و ئێمه‌ش له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان بێ وه‌ڵام نابین و ئه‌وه‌ی پێویست بێ ده‌یكه‌ین.
له‌باره‌ی پێدانی پاره‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وتیش، گوتی، له‌هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا له‌بواری نه‌وت كار ده‌كه‌ن و پێویست به‌وه ده‌كا له‌لایه‌ن به‌غداوه پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌وه بدرێ، ئێسته له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌گفتوگۆ و قسه‌كردن داین بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیانه بدرێ.
\" پێم وایه هیچ موبه‌ریرێك بۆ ئه‌و هه‌رِه‌شانه‌ی به‌غدا نییه بۆ سه‌ر هه‌رێم ئه‌م كارانه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین ده‌ستوورییه و له‌چوار چیوه‌ی ده‌ستووری عێراقه‌و زۆر شه‌فافه و هیچ كێشه‌یه‌كی تێیدا نییه و ئاماده‌شین بۆ هه‌ر پشكنینێك له‌هه‌ر ده‌زگه‌یه‌كه‌وه بێ له‌ناوه‌خۆ یان له‌ده‌ره‌وه‌بێ\"" بارزانی گوتی.
ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیش بۆ ده‌ره‌وه، گوتی، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت تا ئێسته به‌رده‌وامه‌و له‌م رۆژانه شاندێكی ئێمه ده‌چێته به‌غدا بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵیان له‌باره‌ی پێدانی پاره‌كانی كۆمپانیاكان و ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه چاره‌سه‌رێك بێگومان به‌رده‌وام ده‌بێ، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه چاره‌سه‌رێكیش هه‌نگاوی تر ده‌هاوێژین له‌م بواره‌دا."
