ئۆپۆزیسیۆنی سووریا: پەكەكە پشتیوانى رێژیمی ئەسەد دەكات
لە بەیاننامەیەكدا كە پەیجی شۆڕشی سووریا بڵاوی كردووەتەوە دەڵێ \"دوایین كردە شەبیحییانەكەى پارتى یەكەتیی دیموكرات كە بەباڵی پەكەكە لە سووریا ناسراوە گرتنى گەنجێك بوو لە شاری عاموودا حەوتوویەك بەر لە ئێستە، بەڵام پاش رووبەڕووبوونەوەی خەڵك لەگەڵ چەكدارانى پەكەكە ئەو كەسە هاتە ئازادكردن\"".
بەیاننامەكە دەڵی كردە شەبیحیانەكەى ئەو حزبە و هاوپەیمانانی بەبێ لێپرسینەوە تێپەڕ نابێ، ئەو حزبە سەنگەری باندەكانى ئەسەدی لە دژی خەڵكی سووریا هەڵبژاردووە و بڕیارى داوە لەگەڵ ئەو رێژیمەدا بڕووخێ، بۆیە دەبێ برووخێ.
بەیاننامەكە دەڵێ \""چەند رۆژێك لەمەوبەر هەندێك لە چەكدارانى پارتى یەكەتیی دیموكرات دەستیان بەسەر بارەگاى ماڵی كولتوور لە گردى مووزانى شوێنەرایدا گرت لە نێوان شارى عاموودا و قامیشلی و كردیانە بارەگەی خۆیان، دەسەڵاتدارانى شوێنەوارى سكاڵایان لەلای سەرۆكى لقی ئەو حزبە لە ناوچەكە كرد، گاڵتەیان پێ هات و ئاماژەیان كرد كە ئەوان بەهاوشاهەنگیی لەگەڵ داوودەزگە تەناهییەكان ئەو كارەیان كردووە\"" رۆژنامەى \""رەئی\""ى كوێتی ئەمڕٍۆ گواستییەوە.
-ئاكانیوز"
