هه‌ولێر ئه‌نجامى خولى دووه‌مى تاقى كردنه‌وه‌ى پۆلى 12 ئاماده‌یه راگه‌یندرا
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌یه‌دا ئه‌نجامى تاقى كردنه‌وه‌ى خولى دوه‌مى پۆلى 12 ئاماده‌یى له هه‌رێمى كوردستان راگه‌یندرا كه له‌م ساڵ دا 89271 خوێندكار له هه‌رسىَ به‌شى زانستى وێژه‌ى و پیشه‌ى به‌شدارى تاقى كردنه‌وه‌كانیان كردبوو و رێژه‌ى ده‌رچونیش له‌هه‌ردوو خول %65 ه خوێندكارنیش ده‌توانن له ماڵپه‌رى ئه‌زمون دۆت كۆم نمره‌كانیان وه‌گرنه‌وه .
له‌و كۆنگره‌یه‌دا عیێمه‌ت محمد وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند ئه‌زمونه‌كانى ئه‌م ساڵى پۆلى 12 ئاماده‌یى به‌بىَ كێشه‌و به باشترین شێواز ئه‌نجامدراوه، هه‌ربۆیه پیرۆزبایى له خوێندكارانى ده‌رچووى ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه ده‌رنه‌چوون هیوادارم له ساڵى ئاینده سه‌ركه‌وتووبن و درێژه به خوێندن بده‌ن.
له به‌شێكى تر‌ى كۆنگره رۆژنامه‌یه‌كه‌دا با پیر به‌كر باپیر به‌رێوبه‌رى گشتى ئه‌زمونه‌كان له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌داتاو ئامار ئه‌نجامى قۆناغى دوانزه ئاماده‌یى هه‌رسىَ به‌شى زانستى و وێژه‌ى و پیشه‌ى خسته‌روو بۆ ئه‌وه‌ش راگه‌یاند: رێژه‌ى ده‌رچوون له به‌شى زانستى 72.19% بووه هه‌روه‌ك له به‌شى وێژه‌یى 58.49 له به‌شى پیشه‌یش 67.29%.
با پیر زیاتر روونى كرده‌وه ووتى له‌م ساڵى خوێندن له به‌شى زانستى 38369 خوێندكار‌و له‌به‌شى وێژه‌ى 48189 خوێندكار و له‌به‌شى پیشه‌ى 2712 خوێنكار به‌شدارى ئه‌زمونه‌كانى پۆلى 12 ئاماده‌ییان كردبوو له هه‌رێمى كوردستان دا.
