بۆ به‌رز راگرتنی یادی (51) ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو
له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه جه‌ماوه‌رێكی فراوان ئاماده‌ی بوون هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د كورده به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان وتاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له پارێزگای سڵێمانی خوێنده‌وه و تیشكى خسته سه‌ر هه‌ڵگیرسانى شۆرشى ئه‌یلول و هه‌لگیرسانى ئه‌و شۆرشه‌ى وه‌ك زه‌روره‌تێكى مێژوویى وه‌سف كرد.
دواتر مه‌سرور بارزانى له وته‌یه‌ك دا باسى له گرنگی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشى ئه‌یلول كرد كه شۆرشێكى سه‌رتاسه‌رى بوو،. شۆرشى ئه‌یلولى به قوتابخانه‌ى كوردایه‌تى و پێكه‌وه ژیان وه‌سف كرد. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندى نێوان پارتى و سلێمانى په‌یوه‌ندیه‌كى روحى و مێژوییه و هیچ هێزێك ناتوانێت پارتى و سلێمانى له یه‌ك جیا بكاته‌وه.
