سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی رێكخراوی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌ڵمانی ده‌كات
له دیدارێكدا ، به‌رێز رۆڵف ئۆلریش كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی رێكخراوه‌كه پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كرد و باسی له گرینگیدانی رێكخراوه‌كه كرد به هه‌رێمی كوردستان و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به كار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی شانده‌كه كرد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا و خۆشحاڵی شانده‌كه‌شی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌ت و رێكخراوه‌كه و ئامانجی پێگه‌یاندنی توێژێكی لاوی پسپۆر له گشت بواره‌كاندا به تایبه‌تی له بواری خوێندنی پیشه‌یی و ته‌ندروستی و ئاو و ئاوه‌رۆك و خزمه‌تگوزاری پێویست و له‌م رووه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه رێكخراوه‌كه و حكومه‌تی هه‌رێم خه‌ریكن رێككه‌وتنێكی چوارچێوه‌یی ئه‌نجام بده‌ن بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كتر و دانانی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه بۆ ئاینده و ستایشی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستانی كرد له ڕووی مافه‌كانی مرۆڤـ و پێكه‌وه ژیان و رێزگرتن له بیر‌و باوه‌ڕی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و رایگه‌یاند كه بوونی ئه‌و هه‌موو بنه‌مایانه وایان له كوردستان كردووه كه شایسته‌ی بایه‌خدانی رێكخراوه‌كه‌مان بێت.
سه‌رۆك بارزانی سوپاسی رێكخراوه‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌و كاره‌ی كه تا ئێستا ئه‌نجامی داوه و رایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكی سه‌ره‌تاییدایه و پێویستی به شاره‌زایی و رێكخراوه‌كه‌تان هه‌یه و په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤی كوردستانیش یه‌كێكه له‌و ئامانجانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری جدی بۆ ده‌كات ، گرنگ بونی ئێراده‌یه بۆ پێشخستنی مرۆڤـ و ئه‌و ئێراده‌یه‌ش له كوردستاندا بوونی هه‌یه.
