ئه‌دهه‌م بارزانی: ته‌نیا به گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نابن
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتیی دیموکراتی کوردستان، له وه‌ڵامی پرسیارێکی رۆژنامه‌ی \"ئاوێنه\""ـ‌دا سه‌باره‌ت به رۆڵی داهاتووی تاڵه‌بانی له که‌م‌کردنه‌وه‌ی گرژییه‌کانی نێوان هه‌ریمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی‌دا، گوتی: من وای بۆ ناچم به گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بن. مه‌سه‌له‌که مه‌سه‌له‌ی که‌سێک نییه. کۆمه‌ڵێک گرفتی ده‌ستووری هه‌ن و هه‌ریه‌که‌یان له‌لای خۆیه‌وه به شێوه‌یه‌ک ئه‌م ده‌ستووره شی ده‌کاته‌وه.
ئه‌دهه‌م بارزانی، پێی وایه، زۆر له بڕگه‌کانی ده‌ستوور له‌لایه‌ن حکوومه‌تی فیدڕاڵه‌وه ئیلتزامیان پێوه نه‌کراوه و ئه‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌ی خۆی هه‌یه و ئه‌وه نییه مه‌سه‌له‌ی شه‌خسێک بێت و بتوانێت گۆڕانکارییه‌ک بکات.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتیی دیموکراتی کوردستان، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه که ره‌نگه هه‌ردوو لا ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان هه‌بێت به هێندێک بابه‌تی نێوان خۆیاندا بچنه‌وه و چاره‌سه‌ر بۆ کۆمه‌ڵێک شت په‌یدا بکه‌ن.
ئەو لە وەڵامی ئەوەدا کە دوای تاڵەبانی لە قۆناغی داهاتوودا نەوشیروان مستەفا دەبێتە ڕکابەری سەرەکیی بنەماڵەی بارزانی، ئه‌دهه‌م بارزانی گوتی: کاک نه‌وشیروان له سلێمانی دوای پرسه‌ی حه‌مایل خان، یه‌که‌مین وشه‌ی دوای به‌خێرهاتن، به منی وت \""کاک ئه‌دهه‌م من حه‌ز ده‌که‌م ئێوه باش بزانن من به هیچ شێوه‌یه‌ک دژ به ماڵی بارزانی نیم، دژ به کاک مه‌سعوود نیم، دژ به عه‌شیره‌تی بارزانیش نیم\"".
گوتیشی کە ئایا نەوشیروان مستەفا ڕکابەری دەکات یان نایکات ئەوە پێوەندیی بە خۆیەوە هەیە. \""من پێم وایە بارزان ڕکابەری زۆر گەورەی هەبووە. پارتی دژبە دەوڵەتەکان وەستاوە، بەڵام نایەوێت دوژمنایەتیی لەگەڵ یەک کورددا هەبێت و ڕکابەریی یەک کورد بکات. پارتی بۆ خزمەتی کورد و کوردایەتیی دروست نه‌بووه...\""
له‌باره‌ی به دوالێدوانی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌باره‌ت به پارتیی دیموکراتی کوردستان، ئه‌دهه‌م بارزانی، ده‌ڵێت: ده‌بێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له خۆی بپرسیت، ئایا په‌یوه‌ندییه‌کان له ئاستێک‌دا بوون یان له لایه‌ن پارتییه‌وه شتێک کرا که ئه‌م لێدوانه بدرێت؟ ئایا هەڵوێستیک وەرگیرا سەبارەت بە ئەو ئه‌م لێدوانە بدرێت؟ ئایا کێشەیەک لە نێوان ئێمە و ئەوان هاتە پێش کە ئەم لێدوانە بدرێت؟ منیش وەک تۆ دەپرسم ئایا لەم کاتەدا ئەو لێدوانە بۆ و لەبەر چی؟"
