ئەو کەسانەى کاتى خۆى لە کۆلێژەکان وەرگیراون و چوونەتە پەیمانگا، لە کۆلێژەکان وەرناگیرێنەوە
بەڕێوەبەرى کاروبارى خوێندن، محەمەد سابیر، بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند: ئەو دەرچوانەى کە ساڵانى رابردوو لە کۆلێژەکان وەرگیراوان، بەڵام ئارەزومەندانە و بەهۆکارى جیاوە چوونەتە پەیمانگا خوێندنیان لەوێ تەواو کردووە، ئێستا هیچ بڕیارێک نیە بۆ ئەوەى لە کۆلێژەکەى کە لێى وەرگیرابوون وەربگیردرێنەوەو خوێندنى لێ تەواو بکەن.
محەمەد سابیر، گوتی: ئەوانەى کە لە کۆلێژ وەرگیراون و نەیانخوێندوەو ئەوا کۆلێژەکە رێنمایى و بڕیارى خۆى هەیە و قوتابیە دەرچوەکە دەتوانێت بۆ زانیارى و دڵنیایى زیاتر سەردانى بکات.
بەڕێوەبەرى کاروبارى خوێندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، ئەو کۆلێژانەى کە بڕیار دراوە بۆ مامۆستایانى خاوەن بڕوانامەى دوانزەى ئامادەیى بکرێتەوە لە ئەمساڵدا رێژەیەکیان وەردەگرێت کە وەزارەتى پەروەردە لەسەر چەند بنەمایەک دیاریان دەکات و دواتر کۆلێژەکەش وەریاندەگرێت و دەتوانن تێیدا درێژە بە خوێندن بدەن و بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لێ بەدەست بهێنن.
