له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی راوێژکاری وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاودا بڕیاردرا شوێنی گونجاو بۆ فرۆشتنی مریشکی زیندوو ته‌رخان بکرێت
سه‌ره‌تا وه‌زیر باسی له‌و سه‌ردانه‌ی دوایی کرد که بۆ بریتانیا و ئێرله‌ندای باکوور ئه‌نجامی دا و ئه‌و سه‌ردانه‌ش به سه‌رکه‌وتوویی وه‌سف کرا،که تیێدا چه‌ندین دیدار‌و کۆربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و پسپۆرانی زانکۆ‌و کۆمپانیاو رێکخراوه‌کانی حکومی سازکرد و ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت خسته‌ڕوو به تایبه‌تیش به‌ستنی کۆنگره‌یه‌ک له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌م ساڵ له له‌نده‌ن که ته‌کنیکی و پسپۆرانی وه‌زاره‌تیش ئاماده‌ی ده‌بن بۆ باس کردنی پرۆژه‌و پلانی وه‌زاره‌ت و پرۆژه‌یه‌کی تایبه‌ت به هه‌موو بواره‌کانی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ته‌کنه‌لۆژیای تازه‌ی کشتوکاڵی و راهێنانی کادیران.
دواتر باس له‌و خاڵانه کرا که له کۆبوونه‌وه‌ی پێشتری ئه‌نجوومه‌نه‌که ئاماژه‌یان پێ‌درابوو،له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له به‌راوردی ئه‌دای فه‌رمانگه‌کان له خه‌رج کردنی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان له 2012 کرا، که تێیدا باس له دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵات بۆ فه‌رمانگه‌کان بۆ ده‌رخسته‌و دیزایین و په‌سه‌ندکردنی پرۆژه‌کان کرا، کۆبوونه‌وه‌که بڕیاری دا داوا له وه‌زاره‌تی دارایی بکرێت که ئه‌و که‌سانه‌ی پرۆژه‌ی به‌خێوکردنی ماسیان هه‌یه له ناو قه‌فه‌ز ، پێدانی قه‌رزی کشتوکاڵی بیانگرێته‌وه،سه‌باره‌ت به خاڵێکی دیکه‌ش تاییبه‌ت به به‌ستنه‌وه‌ی به‌رهه‌می گوڵه‌به‌ڕۆژه ی خۆماڵی به‌هاورده،بڕیاردرا که ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌مه‌که 90% هاورده ده‌که‌ن ده‌بێت 10% ش له به‌رهه‌می خۆمان بکڕنه‌وه‌وه،تاکو جووتیارانی خۆمان زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن،ده‌رباره‌ی که‌مبوونی به‌رهه‌می پیاز که ئێستا نرخی له بازاڕ زیاد بووه،بڕیارماندا به کردنه‌وه‌ی هاورده‌کردن تاکو به‌شی پێداویستی هاووڵاتیان بکات ئه‌و سیاسه‌ته‌ی قه‌ده‌غه‌کردن بۆ ساڵی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م مه‌رجه‌ی جووتیاران بتوتنن پێداویستی بازاڕ دابین بکه‌ن،سه‌باره‌ت به په‌تاته‌ش ئاماژه به‌وه‌کرا که رێگه بدرێت له مانگی تشرینی یه‌که‌م هاورده بکرێت،له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌کدا باس له ئاماده‌کردنی شوێنی گونجاو بۆ فرۆشتنی مریشکی زیندوو کرا له‌م رووه‌وه بڕیاردرا سێ شوێن له پارێزگای هه‌ولێر وه‌ک قۆناغی یه‌که‌م ته‌رخان بکرێت له هه‌ریه‌ک له شه‌مامک و قوشته‌په‌و گوێر له‌گه‌ڵ دابین کردنی گشت پێداویستی ته‌ندروستی و شارستانی،له دوا خاڵی ئه‌جیندای کۆبوونه‌وه‌که بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت پێک بهێنرێت بۆ به‌دواداچونی به‌رده‌وامی کۆگاکانی ده‌رمان و فاکسین و قڕکه‌ر.
