سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كونسوڵی گشتیی نوێی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له دیدارێكدا ، سه‌رۆك بارزانی وێرای به‌خێرهێنانی كونسوڵی نوێی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان ، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاماهدیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی نیشاندا له پێشكه‌شكردنی هاوكاری و ئاسانكاریی پێویست له سه‌رخستنی كاره‌كانیدا و رایگه‌یاند كه گه‌لی كوردستان خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ كۆماری فه‌ره‌نسا هه‌بێت و رۆڵی ئه‌و وڵاته‌شی به‌رزنرخاند له پشتگیریكردنی دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان له گشت قۆناخه‌كاندا .
كونسوڵی گشتیی نوێی فه‌ره‌نسا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربووه و ئاماده‌یی ته‌واوی خۆیشی نیشاندا بۆ به‌رده‌وامی دان و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان.
تاوتوێكردنی ره‌وشی عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به گشتی و ره‌وشی سوریا و په‌نابه‌رانی له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو .
