هه‌فته‌ی داهاتوو له‌جنێف به‌به‌شداری شاندێكی كوردستان كۆنفرانسی ناساندنی جینۆسایدی گه‌لانی عێراق به‌رِێوه‌ده‌چێت
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له دانانی به‌رنامه‌یه‌كی پته‌و بۆ به‌شداریكردن له‌كۆنفرانسه‌كه كرا و وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به هۆی گرنگی كۆنفرانسه‌كه و به‌شداریكردن خه‌ڵكانێكی شاره‌زا له ئاستی باڵای وڵاتاندا، پێویسته كه‌سی پسپوَر و شاره‌زا دیاری بكرێت بۆ به‌شداری و پێشكه‌ش كردنی ره‌هه‌نده جۆراو جۆره‌كانی جینۆسایدی گه‌لی كورد.له‌رێگه‌ى ئه‌م شانده‌وه بتوانین ده‌نگى زوڵم و نه‌هامه‌تى و ێرانكارى وجینوَسایدوپاكتاوى ره‌گه‌زى به‌وڵاتانى ده‌ره‌وه بگه‌یه‌نین به‌تایبه‌تى لێژنه‌ى مافى مرِوَڤ له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
