مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله له‌شاریكه‌ركوك ئه‌مڕۆ 10 / 9 / 2012 جێبه‌جێ ناكرێت
هه‌ولدانی سه‌رۆك بارزانی به‌هۆی سازدانی كۆبونه‌وه‌ی حیزبه كوردستانیه‌كان و گه‌یشتن به‌هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش و كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌م فه‌رمانده‌ییه‌وه ئه‌ویش به‌پشتیوانیكردنی هه‌ڵویست و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاڕێزگای كه‌ركوك.
جگه له‌م هه‌وڵ و هه‌نگاوه گرنگانه، هه‌وڵی به‌ڕێز ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و به‌ڕێز پارێزگار كه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا بریاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م فه‌رمانده‌ییه وه‌رگیراو داوا كرا له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدرالی عێراق به‌فه‌رمی فه‌رمانی دامه‌زراندنی ئه‌م فه‌رمانده‌ییه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌ڕێز پارێزگار به‌شێوازی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ داوایكرد له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدرالی عێراق كه فه‌رمانی دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌ییه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
دیاره ئه‌م كۆده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستییه بونه مایه‌ی هه‌ڵوشاندنه‌وه‌و جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانده‌ییه له ڕۆژانی (3 و7و10 / 9 / 2012) .
بێ گومان هه‌وڵه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌گشت ئاراسته وشێوازه‌كان له پێناوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری دامه‌زراندنی ئه‌م فه‌رمانده‌ییه به‌یه‌كجاره‌كی.
فه‌ریق
جـه‌بـار یـاوه‌ر مـه‌نـده
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
و ئه‌ندام و وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم
