وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ نزیكه‌ی 3 ملیار دینار پاڵپشتی پرۆژه‌كان په‌ڵه‌وه‌ر دابین ده‌كات
د.ئازاد خۆشناو پزیشكی ڤێتێرنه‌ری رِاوێژكار و به‌پرسی به‌شی رِاگه‌یاندنی ب.گ.سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری له‌لێدوانێك رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی به‌كاربردن (اعاناتی زراعی ) بۆ ساڵی 2012 نزیكه‌ی (3) ملیار دینار وه‌ك پاڵپشتی كردنی ئالیك بۆ پرۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم ته‌رخان ده‌كات .
هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمدا (983) پرۆژه‌ی په‌له‌وه‌ری گۆشت و (28) پرۆژه‌ی هه‌ڵهێنه‌ری جوجك و (13) پرۆژه‌ی دایكانه‌ی جوجك و (1) پرۆژه‌ی دایكانه‌ی جوجكی هێلكه هه‌یه وه خواستی هاوولاَتیان له‌سه‌ر دروست كردنی پرۆژه‌كانی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر به‌تایبه‌تی مریشكی هێلكه زۆره بووه كه چه‌ندین وه‌به‌رهێنه‌ر داواكاریان پێشكه‌ش كردووه به‌دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی مریشكی هێلكه‌ی خواردن به‌جۆرێك له‌كاتی ته‌واوبوونی هه‌موو پرۆژه‌كان و كه‌وتنه‌گه‌رِیان ئه‌وا به‌رهه‌می هێلكه‌ی پرۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته نزیكه‌ی (700) ملیۆن هێلكه له‌ساڵێكدا، له‌كاتێكدا ئێستا پێویستی سالاَنه‌ی هاوولاَتیانی هه‌رێم بۆ هێلكه كه‌متر له ( 650) ملیۆنه ، كه‌ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا پێكانی یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی پلانی ستراتیجی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ، ئه‌ویش به‌گه‌یشتن به‌قۆناغی خودبژێوی ( الاكتفاء الژاتی ) له‌م بواره.
