له‌یه‌ك كاتدا له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵ ده‌ستی پێ كرد
له‌رێوره‌سمی ده‌ست پێ كردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه كه له‌بنكه‌ی ته‌ندروستی محه‌مه‌د باجلان له‌شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو، سه‌رهه‌نگ جه‌لال به‌رِێوه‌به‌ری پاراستی ته‌ندروستی له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته له‌یه‌ك كاتدا له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه‌ده‌چێ، له‌كوردستان ئه‌مساڵ 675 هه‌زار و 846 منداڵ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌یان گرێته‌وه كه له‌پارێزگه‌ی هه‌ولێر 274 هه‌زار و 615 منداڵ و له‌پارێزگه‌ی سلێمانی 218 هه‌زار و 750 منداڵ و له‌پارێزگه‌ی دهۆكیش 182 هه‌زار و 481 منداڵه.
روونی كرده‌وه، له‌ساڵی 1988 له‌سه‌رجه‌م دنیا 350 ملیۆن منداڵ دووچاری تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه بوونه له 125 وڵات.
زیاتر گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێم برِی 399 ملیۆن دیناری بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نیشتمانییه دابین كردووه.
خاڵس قادر گوتیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند، له‌پارێزگه‌كانی عێراق له‌ساڵی 2 هه‌زاره‌وه هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوو به‌نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵ تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 1997 هیچ حاڵه‌تێك نه‌هاتۆته تۆمار كردن، پێشتر له 125 وڵاتی دنیا ئیفلیجی منداڵان تۆمار كراوه، به‌ڵام ئێسته ته‌نیا له 3 وڵاتی دنیا ئیفلیجی منداڵان تۆمار كراوه.
گوتیشی، له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ست پێ كردنی هه‌ڵمه‌ته هاووڵاتییه‌كی زۆر سه‌ردانی بنكه‌كانی ته‌ندروستیان كردووه بۆ كوتانی منداڵه‌كانیان، هه‌روه‌ها تیمه‌كانیش سه‌ردانی ماڵه‌كانی كردووه‌و له‌وێش هاووڵاتیان به‌په‌رۆشه‌وه منداڵه‌كانیان كوتاوه.
