مه‌سرور بارزانى: له كه‌لتورى كوردستانیدا زه‌مینه بۆ گه‌شه‌كردنى بیرى توندرِۆیی نییه
مه‌سرور بارزانى كه‌لتورى لێبورده‌یی خه‌ڵكى كوردستانى به درێژایی مێژوو به‌نموونه هێنایه‌وه كه‌چۆن وێرِای ئه‌و هه‌موو زوڵمه‌ى له‌به‌رامبه‌ریان كراوه به‌ڵام په‌نایان بۆ توندوتیژى نه‌بردووه و هه‌میشه لێبورده‌ییان نواندووه. له‌باره‌ى سه‌قامگیرى بارى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه گوتى: سهرهرِاى ئه‌و رۆڵه‌ى ده‌زگاكانى ئاسایش ده‌یبینن له به‌دیهێنانى هێمنى و ئاسایشێكى سه‌قامگیر، به‌ڵام هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى خه‌ڵكى كوردستان فاكته‌رى سه‌ره‌كیی ئه‌م ئاسایش و ئارامییه بووه، هه‌روه‌ها له كه‌لتورى كوردستانیشدا زه‌مینه بۆ گه‌شه‌كردنى بیرى توندرِۆیی و تیرۆریزم نییه، واته ویستى گشت پێكهاته‌كانى كوردستان پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتى بووه و پارێزگاریش له‌م كه‌لتوره به‌رزه‌ى مرۆڤدۆستى ده‌كه‌ن.
مه‌سرور بارزانى له‌باره‌ى رووداو و گۆرِانكارییهكانى ناوچه‌كه‌وه گوتى: هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ داوا ره‌واكانى میلله‌تان و چه‌سپاندنى دیموكراسیه‌ت و ئاشتییه له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوهرِاست.
شایه‌نى ئاماژه‌پێدانه ئه‌م ژماره قوتابیه له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى\"گروپى گهرِان به رۆژهه‌ڵاتى ناوهرِاستدا\"" بۆ دووه‌م جاره به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه له‌سه‌ر بانگهێشتى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن."
