هه‌ڵمه‌تی كوتانی منداڵان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی ده‌ستپێده‌كات
به مه‌به‌ستی پاراستنی منداڵان و دڵنیابوون له بنه‌بڕكردنی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تی كوتانی منداڵان ئه‌نجامده‌دات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له سه‌رجه‌م دایكان و باوكان ده‌كات هاوكاری تیمه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌ویش له پێناو سه‌رخستنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌و زیاتر دڵنیابوون له ته‌ندروستی نه‌وه‌كانی داهاتوومان.
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان له ئه‌مساڵدا 675 هه‌زارو 846 منداڵ له هه‌رێم ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌ك كه له پارێزگای هه‌ولێر (274 هه‌زارو 615 منداڵ) و له پارێزگای سلێمانی (218 هه‌زارو 750 منداڵ) و له پارێزگای دهۆك (182 هه‌زارو 481 منداڵ) ده‌گرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زیاتر له (500) تیمی تایبه‌ت ته‌رخانكراون و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش له رۆژی 9-9 ـه‌وه تا رۆژی 13-9 به‌رده‌وام ده‌بێت.
