شۆفێران ده‌توانن به‌پێی پێویستی خۆیان به‌نزین وه‌ربگرن
جه‌مال عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌پێناو راگرتنی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌نزینخانه بازرگانییه‌كان، له‌ئێستادا له به‌نزینخانه حكومییه‌كانی ناو شاری سلێمانی و ده‌ره‌وه‌ی شار دابه‌شكردنی به‌نزینی بێجی زیادی كردووه.
وتیشی: شۆفێر ده‌توانێت به‌پێی پێویستی خۆی به‌نزین وه‌ربگرێت ئه‌مه له كاتێكدا له رابردوودا شۆفێران ده‌یانتوانی 40 لیتر وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانیشی پێوه نه‌كرێت، ئێستا كارتی به‌نزینیان لێوه‌رده‌گیرێت كه له رابردوودا لێیان وه‌رنه‌ده‌گیرا.
راشیگه‌یاند: بۆ هه‌ر لیترێكیش 500 دینار له‌شۆفێر وه‌رده‌گیرێت.
شایانی باسه، له شای سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری زیاتر له 80 به‌نزینخانه‌ی حكومی هه‌یه.
