8 ئەیلوول/سێڵتێمبەر (گوڵان میدیا)- به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له توركیاوه بلاَوكراونهتهوه رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو كه‌شتییه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر كه نزیكه‌ی 100 كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتبوو له ده‌ریای ئیجه نقووم بوو ، دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی رزگاركردن گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه توانیان زیاتر له 50 كه‌س رزگار بكه‌ن و ته‌رمی 20 كۆچبه‌ری نایاسایبش كه زۆربه‌یان كوردی عێراق و سوریا بوون دۆزراوه‌ته‌وه،به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌و كۆچبه‌رانه كه زۆربه‌یان هاوولاَتی كوردی عێراق و سوریا بوون له ژن وپیاوو منداڵیان تێدا بووه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن بۆ ولاَتانی ئه‌وروپی سواری ئه‌و كه‌شتییه بووبوون، بهلاَم له‌به‌ر زیادیی نه‌فه‌ره‌كان و هۆی ته‌كنیكییه‌وه كه‌شتییه‌كه نغرۆ بوو و ئه‌م رووداوه‌ی لێكهوتهوه.