هه‌رێمى كوردستان و ميسر په‌يوه‌ندييه‌كانيان فراونتر ده‌كه‌ن
له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ميسر و چۆنيه‌تيى بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان به تايبه‌تيش له بواره جياجياكانى بازرگانى، ئابوورى، كشتو‌كاڵى و ڕۆشنبيريدا خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختيان له سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان كرده‌وه.
سه‌رۆكى ديوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران، خۆشحاڵيى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ كۆمارى ميسر ده‌ربڕى و ڕايگه‌ياند كه هه‌رێمى كوردستان چاوى له په‌يوه‌نديى فراونتر و هه‌مه‌لايه‌نتره له‌گه‌ڵ كۆمارى ميسر و ده‌يه‌وێ ده‌رگاى فراونتر به ڕووى كۆمپانيا ميسرييه‌كاندا بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بوار و ده‌ر‌فه‌تى زياتريان له پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدان و وه‌به‌رهێناندا له هه‌رێمى كوردستان بۆ بڕه‌خسێت. هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كار و چالاكييه‌كانى كونسلخانه‌ى كۆمارى ميسر له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا.
لاى خۆيه‌وه كونسلى كۆمارى ميسر؛ باسى له په‌يوه‌نديى دێرينى گه‌لى كورد و گه‌لى ميسر كرد و ڕايگه‌ياند كه زياتر له چوار مليۆن هاووڵاتيى ميسريى به ڕه‌گه‌ز كورد هه‌ن كه له زۆر بوارى جياجيادا له ميسر خاوه‌ن پێگه و ناوى ديارن. هه‌روه‌ها تيشكى خسته سه‌ر چالاكييه‌كانى كونسلخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌ر له چوارچێوه‌ى فراونكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، شاندێكى كشتو‌كاڵى كه له ژماره‌يه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زاى بوارى چاككردنى كشتوكاڵ پێك دێت، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له ڕووى ڕۆشنبيرى و هونه‌ريشه‌وه، بڕيار وايه چه‌ند ئه‌لقه‌يه‌كى زنجيره درامايه‌كى ميسرى له هه‌رێمى كوردستان تۆمار بكرێن.
له كۆتايى ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له سه‌ر به‌رده‌واميى ئه‌م ديدارانه و هه‌ماهه‌نگيى زياتر له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌يوه‌ندداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و كونسلى كۆمارى ميسر هيواى خواست كه له داهاتوودا بتوانێت سه‌ردانى شوێنه‌واره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكات.
