بناری قەندیل بۆردومان كرایەوە
كامه‌ران خه‌تات كه رۆشنبیرێكی دیاری ناوچه‌كه‌یه، به PUKmedia ی راگه‌یاند: بۆردومانه‌كه نزیكه‌ی كاتژمێرێك به‌رده‌وام بووه‌و هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی، (سوره‌دێ، ئاشقوڵكه، ئێندزێ)ی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا زیانه‌كانی به‌ته‌واوی ئاشكرانین.
وتیشی: بۆردومانه‌كه ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری لای دانیشتوانی ناوچه‌كه دروستكردووه‌و، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌وه دڵه راوكێ لای زۆرێك له خێزانه‌كان دروست بووه.
ماوه‌ی زیاتر له چوار ساڵه، فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، ناوه ناوه بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌وه، جگه له شه‌هیدو برینداربوونی چه‌ندین هاووڵاتی سه‌دان ره‌زو باخ و پوشوپاوانی جوتیاران سوتاون و، ده‌یان سه‌ر ئاژه‌ڵ له ناوچوون، سه‌دان خێزانیش ماڵ و زێدی خۆیان جێهێشتووه‌و، له ناوچه ئارامه‌كاندا گیرساونه‌ته‌وه.
