لیژنه‌یه‌کی پسپور بۆ نۆرینی به‌رکه‌وتوانی کیمیاوی پێک دێت
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که ژماره‌یه‌ک له به‌رێوه‌به‌ری گشتی و راویژکارانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت به‌رێوه چوو بڕیاردار لیژنه‌یه‌کی پسپوری پزیشکی پێک بێت بۆ نۆرینی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی کیمیاوی به‌مه‌به‌ستی دیاری کردنی ریژه‌ی به‌رکه‌وتنیان بۆ جێبه‌جێ کردنی بِڕیاری حکومه‌تی هه‌رێم به برینه‌وه‌ی موچه‌یه‌کی مانگانه به بری400 هه‌زار دینار و ناردنی ئه‌و به‌رکه‌وتوانه‌ی که پێویستیان به چاره‌سه‌ره بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.
هه‌روه‌ک هه‌ردوولا رێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌کانی چاره‌سه‌ری ده‌روونی که وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان دروستی کردون له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیداره بدرێن و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش پسپوری تایبه‌تی بۆ ده‌ست نیشان ده‌کات
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی فهحێی DNA که ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر داوه و وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆ و ته‌ندروستی و شه‌هیدان راسپێردراون تاکو کاری بۆ بکه‌ن بیرورای له‌باره‌یه‌وه ئاڵوگۆر کرا.
له‌سه‌ر داوای وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان وئه‌نفال کراوان، وه‌زیری ته‌ندروستی هۆڵی تایبه‌ت بۆ پاراستنی روفاتی قوربانیانی گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌رێندرێنه‌وه کوردستان ئاماده بکات.
