نێچيرڤان بارزانى: ديالۆگ و پايهندبوون به ده‌ستووره‌وه، تاقه چاره‌سه‌ره
له ديدارێكدا كه د.فوئاد حوسێن سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم، د.ئاشتى هه‌ورامى وه‌زيرى سامانه سروشتييه‌كان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانى ئاماده‌يى بوون، شاندى ميوان خۆشحاڵيى خۆيان به‌م سهردانهيان بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى هه‌رێمى كوردستان به خۆيهوهى بينيوه، نيشان دا و ده‌ستخۆشييان له سهركردايهتيى كوردستان كرد بۆ ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتن و بنياتنان و ئاوه‌دانى و سه‌قامگيرى و ئارامييهى له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه و هيوايان خواست له‌مڕووه‌وه به‌شه‌كانى ديكه‌ى عيراقيش بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ى هه‌رێمى كوردستان.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵيى خۆى بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ى شاندى باڵاى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا ده‌ربڕى و هيواى خواست كه ئه‌م سه‌ردانانه بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بن و ببنه ڕێخۆشكه‌رێك بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌نديى نێوان ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان و عيراق.
پرسه سياسييه‌كانى عيراق و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى عێراقى پێدا ده‌ڕوات كه بوونه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنى سياسيى عيراق، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديدارى هه‌ردوولا بوو. له‌مباره‌يه‌وه تيشك خرايه سه‌ر ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان كه هه‌ميشه هه‌وڵى داوه عيراق ئارام و سه‌قامگير بێت و له چوارچێوه‌ى ئه‌م هه‌وڵانه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا، ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر هاته ئاراوه كه حكوومه‌تى عيراقى له سه‌ر دامه‌زرا، به‌ڵام به هۆى پابه‌ندنه‌بوون به‌م ڕێككه‌وتنه‌وه، عيراق كه‌وته ناو كێشه و ئاسته‌نگى سياسييه‌وه و هاوبه‌شيى ڕاسته‌قينه له ده‌سه‌ڵات و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و مادده ده‌ستوورييه‌كان و ديموكراسييه‌وه پشتگوێ خرا و كۆمه‌ڵێ ياساى وه‌ك ياساى نه‌وت و گاز و ياساى دابه‌شكردنى داهاته‌كان، په‌سند نه‌كران .
له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه به بڕوايه‌كى ته‌واو به ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه هه‌نگاوى ناوه و گفتوگۆ و ديالۆگ و گهڕاوهنهى بۆ ده‌ستوور، به تاقه ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ريى كێشه سياسييه‌كانى عێراق له قه‌ڵه‌م دا. سه‌رۆكى حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند كه له ڕه‌وشێكى وه‌كوو عيراقدا ئاسايى يه كێشه و گرفت بێنه ئاراوه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌يه ئيراده هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ڕێگه‌ى ديالۆگ و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگيرى بگه‌ڕێته‌وه بۆ عيراق و خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به هاووڵاتيانى عيراق بكرێت.
هه‌ر له ديدارهكهدا ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى سووريا خرانه به‌ر باس؛ كه كاريگه‌رى له سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كه و به تايبه‌تى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر هه‌يه. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى سووريا بۆ هه‌رێمى كوردستان جێگه‌ى بايهخن و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دايه كه گه‌لانى سووريا بڕيار له سه‌ر داهاتووى خۆيان بده‌ن و هه‌ر گۆڕانگارييهك له سووريا بێته ئاراوه، گۆڕانكارييه‌كى ديموكراسى بێت كه تيايدا هه‌موو گه‌لانى سووريا و به تايبه‌تيش گه‌لى كورد به مافه‌كانى شاد بێت.
له كۆتايى ديدارهكهدا شاندى ميوان جه‌ختيان له سه‌ر دۆستايهتيى ئه‌مه‌ريكا بۆ گه‌لى كورد و به‌رده‌وامى و بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دووقۆڵيى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه و هيوايان خواست چيرۆكى سه‌ركه‌وتن له هه‌رێمى كوردستان ببێته چيرۆكى سه‌ركه‌وتن له هه‌موو عيراق و كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به پێى ده‌ستوور و به شێوه‌يه‌ك كه له به‌رژوه‌نديى ته‌واوى عيراقدا بێت، چاره‌سه‌ر ببن.
