سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
له دیدارێكدا ، شاندی باڵای كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ، ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی _ یان كرد وه‌كو دۆستێكی مه‌زنی ئه‌مه‌ریكا و وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌كیم كه توانیویه‌تی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردووا ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوانه به‌رێوه ببات و ئه‌و هه‌موو ده‌سكه‌وته گه‌ورانه بۆ گه‌لی كوردستان بێنێته ئاراوه و وایكردووه كه هه‌ر بیانییه‌ك بێته هه‌رێم به سه‌رسورمانه‌وه سه‌یری بكات ، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه پاش راپه‌ڕین و ئێستا به به‌رده‌وامی سه‌ردانی ده‌كه‌ن و ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنانه به چاوی خۆیان ده‌بینن كه له‌و ماوه‌یه‌دا هاتوونه‌ته دی كه به راستی جێی رێزی ئێمه‌ن و گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه هه‌ر چی بۆ ئه‌و گه‌له بكرێ هێشتا كه‌مه و شایسته‌ی ژیانێكی به‌خته‌وه‌ره و دڵنیاشن له‌وه‌ی كه له ژێر سایه‌ی سه‌رۆك بارزانی حه‌تمه‌ن ئه‌و گه‌له ده‌گاته ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و پشتگیری وڵاته‌كه‌شیان دووپاتكرده‌وه له پاراستنی سه‌قامگیری كوردستان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی و هه‌روا له‌و گیروگرفت و كێشانه‌ی كه بۆی دروست ده‌كرێ و له‌م رووه‌وه شاندی باڵای كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ ده‌ربڕی و ته‌ئكیدیان له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته ئه‌و كێشانه به پێی ده‌ستوور و رێككه‌وتننه‌كان بێنه چاره‌سه‌ركردن و حكومه‌تی فیدراڵیش ده‌بێ به پێی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و به بێ پراوێز خستنی هیچ پێكهاته‌یه‌ك به‌رێوه بچێت . هه‌روا دووپاتی ئه‌وه‌یان كرده‌وه كه له كاتی قوربانیدانه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ته‌نها بۆ روخاندنی رژێمی سه‌ددام نه‌بوو ، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه بوو كه عیراقێكی فیدراڵ و دیموكرات بێته ئاراوه كه تیایدا هه‌موو پێكهاته‌كانی بگه‌نه مافی خۆیان ، بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ده‌بینرێ جێی داخی شانده‌كه‌یه و ده‌بێ زۆر به وردی و حیكمه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه و گیر‌و گرفته‌كاندا بكرێ ، چونكه هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكی هه‌ڵه له وانه‌یه ئه‌نجامێكی خراپی لێ بكه‌وێته‌وه و به باشیشیان زانی حكومه‌تی فیدراڵ پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وننانه بێت كه له مه‌ڕ ناوچه دابڕێندراوه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ئیمزای كردون و په‌نا نه‌برێته به‌ر هه‌ر شتێك كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و مادده‌ی 140ی ئه‌و ده‌ستووره بێت .
سه‌رۆك بارزانی سوپاسی شاندی باڵای كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكای كرد و رایگه‌یاند كه ئێمه شانازی به دۆستایه‌تی ئێوه ده‌كه‌ین و پێگه‌یه‌كی تایبه‌تتان له لای گه‌لی كوردستاندا هه‌یه چونكه له كاته ناخۆشه‌كاندا هه‌میشه پشت و په‌نای ئه‌و گه‌له بوون و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه كه به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكی هه‌ڵه به‌رامبه‌ر به هه‌رێم وه‌ڵامی گونجاومان هه‌یه ، به‌ڵام نامانه‌وێ كار بگاته ئه‌و راده‌یه و ئاماده‌شین به پێی ده‌ستوور و رێككه‌وتننه‌كان چاره‌سه‌ری كێشه و گیروگرفته‌كان بكه‌ین دوور له توندوتیژی و وروژاندن .
تاوتوێكردنی پێشهاته ئه‌قلیمیه‌كان به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سوریاوه هه‌بێ ، سه‌رۆك بارزانی دیدوبۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به ره‌وشی سوریاوه خسته‌ڕوو و هیوای خواست كه ئه‌لته‌رناتیفێكی دیموكراتی بێته سه‌ر حوكم كه له ژێر سایه‌یدا هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته بگه‌نه مافی ره‌وای خۆیان ، به تایبه‌تی گه‌لی كورد كه زوڵمێكی مێژوویی زۆری لێكراوه و تا ئێستا خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتی خۆیان نین و له‌م رووه‌وه شاندی باڵای كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری خۆیان بۆ بۆچوونه‌كانی سه‌رۆك بارزانی دووپاتكرده‌وه و رایانگه‌یاند كه ئه‌و بۆچوونه هه‌مان بۆچوونی شانده‌كه‌یه و كوردیش ده‌توانێ رۆڵێكی سه‌ره‌كی ببینێ له هێنانه كایه‌ی ئه‌و ئه‌لته‌رناتیفه دیموكراتییه .
