شاندێكی پایه‌به‌رزی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان

شاندێكی پایه‌به‌رزی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان
5 ئەیلوول/سێڵتێمبەر (گوڵان میدیا)- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شاندێكی باڵای كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێك هاتبوو له‌ سیناتۆر جۆن مه‌ككین و سیناتۆر جۆزیف لیبرمان و سیناتۆر لیندزی گراهام و شاندێكی یاوه‌ریان.
شاندی میوان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و پۆڵ سه‌تفین كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێم پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و بڕیاره‌ شاندی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆببنه‌وه‌.
Top