لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور تەوافوقی تێدا نییە
ناوبراو هۆكاره‌كه‌ی بۆ نه‌بوونی ته‌وافوقی گه‌ڕانده‌وه له نێوان كوتله سیاسییه‌كان بۆ پێكهانه‌ی لیژنه‌كه.
د. فوئاد مه‌عسوم بۆ (تۆڕی هه‌واڵی عێراقی) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور پێشتر پێكهاتبوو به گوێره‌ی ماده‌ی 142ی ده‌ستوور، به‌شێكی زۆری ماده ده‌ستوورییه‌كانی كۆتایی پێهێناوه كه ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ره، به‌ڵام هه‌ندێ بڕگه و مادده‌ی دیكه هه‌یه تاوه‌كو ئێستا له ژێر گفتوگۆكردنی كوتله سیاسییه‌كان دایه كه نزیكه‌ی 20% بڕگه و ماده ده‌ستوورییه‌كان ده‌بێت. گوتیشی كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه له خولی پێشووی په‌رله‌مان كۆتایی پێهاتووه.
رۆژی 12ی مانگی ئازاری رابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ كوتله‌كان رێككه‌وت كه لیژنه‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستووری پێكبێت.
مانگی ته‌مموزی رابردوو، عه‌باس به‌یاتی، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، نووسراوی فه‌رمی ناردووه بۆ كوتله سیاسییه‌كان تاوه‌كو نوێنه‌ری خۆیان بۆ لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور دیاری بكه‌ن.
"
