نوێنه‌ری عه‌ره‌ب له‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك: لیژنه‌ی تازه‌ی مادده‌ی 140 ناشه‌رعییه‌

نوێنه‌ری عه‌ره‌ب له‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك: لیژنه‌ی تازه‌ی مادده‌ی 140 ناشه‌رعییه‌
5 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- عومەر جەبووری دەڵێ پێویستە ژمارەی ئەندامانی لیژنەی ماددەس 140 زیادبركێت و لەئێستادا بە ناشەرعی لەقەڵەم دەدرێت.
عومه‌ر ئه‌لجبوری، نوێنه‌ری عه‌ره‌بی كه‌ركوك له‌ پارێزگای كه‌ركوك رایگەیاند \"لیژنه‌ی تازه‌ی مادده‌ی 140 ناشه‌رعییه‌ و هه‌ڵبژاردنیشی به‌ سه‌فقه‌یه‌كی سیاسی ئه‌نجامدراوه‌، دەبێ جارێكی دیكه‌ پێكبهێنرێته‌وه‌و ژماره‌ی ئه‌ندامانیشی بۆ 37 ئه‌ندام زیادبكرێت\"".
جوبوری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی تاوانبار كرد كه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی تازه‌ی لیژنه‌كه‌.
نوێنەری عەرەبی كەركوك دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماری ئه‌ندامه‌كانی لیژنه‌ی 140 ناده‌ستوورییه‌،چونك هیچ فه‌رمانێكی نوێنه‌رایه‌تی (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران) ی پێ ده‌رنه‌چووه‌.
شایانی باسه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2/9/2012 لیژنه‌ی مادده‌ی 140 هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌را ن له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی موحسین سه‌عدونی وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ راگه‌یاند، موشرق ناجیش كرا به‌ جێگری، هاوكات هاوپه‌یمانی كوردستانیش ره‌خنه‌ی له‌ پێكهاته‌ی تازه‌ی لیژنه‌كه‌ گرت له‌به‌ر نه‌بوونی هاوسه‌نگی له‌ناو پێكهاته‌كه‌ داواشی كرد ژماره‌ی نوێنه‌ران زیادبكرێت و نوێنه‌رێكی كوردیشی له‌ پارێزگای كه‌ركووك تێدا بێت."
Top