به‌نكی حاجۆ: زۆری كوردانی سووریا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌لوێستن
به‌نكی حاجۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌هوتێل چوار چرا له‌شاری هه‌ولێر بهرِێوهچوو، رای گه‌یاند، ئامانجی ئێمه بۆ سه‌ردانی كردنی باشووری كوردستان بۆ پشتیوانی كردنمانه له‌رێكه‌وتنی هه‌ولێری نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردی سووریا كه به‌چاودێری مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئیمزا كراوه.
زیاتر گوتی، به‌ستنی ئه‌و رێكه‌وتنه هه‌نگاوێكی گرنگ بوو بۆ دوورخستنه‌وه‌ی كورد له‌هه‌ر مه‌ترسییه‌ك كه زیانی به‌به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌بێ، بوونی رێكه‌وتنێكی له‌م چه‌شنه هۆكارێك بوو بۆ یه‌كخستنی هه‌لوێستی كورد له‌سووریا.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌وه‌ی ئهمرِۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست ئه‌نجام ده‌درێ شهرِێكی تائیفیه و كورد خۆی له‌و شهرِه تائیفییه تێوهناگهڵانێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كورد له‌سووریا هه‌وڵ ده‌دا دوور بێ له‌و شهرِو كوشتنانهی كه ئهمرِۆ ئه‌نجام ده‌درێ، كورد له‌سووریا به‌شێوه‌ی دیالۆگ كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی ده‌كا.
له‌باره‌ی داننانی ئۆپۆزسیۆنی سووریاش به‌مافه‌كانی كورد گوتی، هه‌لوێسته‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا جێی نیگه‌رانین، ئه‌وان ئێسته له‌ناو خۆشیان یه‌كگرتوو نین، 60% ئۆپۆزسیۆنی سووریا باوهرِی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌ندی هه‌یه، هه‌میشه دژی دیموكراسی و پاراستنی مافی مرۆڤن.
سه‌باره‌ت به‌یه‌ك ده‌نگ نه‌بوونی كوردیش له‌سووریا، گوتی، 90% كوردی سووریا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌لوێستن و دژی هه‌ر جۆره بیروبۆچوونێكی جیاوازان كه له‌ناو خودی كورد هه‌بێ، ئه‌و 10%ـه‌كه‌ی تریش بیروبۆچوونی ئه‌و كهسایهتیانهن كه به‌ته‌نیا لهگۆرِهپانهكه دان یاخۆ ئه‌وانه‌ی بیروبۆ چوونی كه‌سی خۆیان لێدوان ده‌ده‌ن، ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ریی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی كورد نابێ.
