وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی کوردستان 6 ملیار دینار پاره‌ی کاره‌با قه‌رزداره
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباریی ئاینیی کوردستان، بارزان سالح، له وه‌ڵامی رادیۆ په‌یامنێردا، گوتی: داهاتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌یان ده‌گاته 2 ملیار دینار و هه‌مووی ده‌خرێته بانکه‌کانی هه‌رێم و ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان. ئه‌وه بڕه بودجه‌یه‌ی له لایه‌ن حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دیاری ده‌کرێت و پێی ده‌درێت به‌شی ئه‌وه ناکات ئه‌م 6 ملیار دینار قه‌رزه‌ی وه‌زاره‌تی کاره‌بای پێبدرێته‌وه.
بارزان سالح، گوتی: له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی کوردستاندا زیاتر له 4هه‌زار و 600مزگه‌وت هه‌یه و ئه‌و بڕه کاره‌بایه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا له سه‌ر وه‌زاره‌ته‌که بووه‌ته قه‌رز، بۆ ئه‌و مزگه‌وتانه ته‌رخان کراوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ڵێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که، به نامه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان ئاگه‌دار کردووه‌ته‌وه و تا ئێستا وه‌ڵامیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه.
