دامەزراند بۆ 18500 پلەی وەزیفی زیادكرا
محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له لێدوانێكیدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له كه‌م بونه‌وه رێژی دامه‌زراندن ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان له 17 هه‌زار بۆ 10 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی، وتی: دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پشكی بودجه‌ی ساڵی 2012، له 17% دیاری كرابوو، به‌شێوه‌یه‌ك 17 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت.
وتیشی: له‌ئێستادا لیژنه‌كانی تایبه‌ت به پۆلێن كردن و دیاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مافی دامه‌زراندنیان هه‌یه له كاره‌كانی خۆیان به‌رده‌وامن و هه‌وڵده‌درێت له نزیكترین كات ناوه‌كان بڵاوبكه‌ینه‌وه.
راشیگه‌یاند: دوای كۆبونه‌وه‌و به‌دواداچونی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بڕیاردرا به زیادكردنی 1500 پله‌ی تری وه‌زیفی بۆ ناوچه دابڕێندراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌رجه‌میان ده‌بێته 18500 پله‌ی وه‌زیفی بۆ ساڵی 2012.
-PUKmedia
