3ئەیلوول/سێپتمبەر (گوڵان میدیا)- سه‌باره‌ت به یاداشتى مامۆستایانى مۆڵه‌ت پێدارو كه خوازیارن له زانكۆ درێژه به‌خوێندن بده‌ن له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن یاداشتێكیان بلاَوكراوهتهوه، وه‌ك ناوه‌ندى وه‌رگرتنى قوتابیان و خوێندكاران له وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى ئه‌و به‌شه‌ى یاداشته‌كه‌یان كه په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه هه‌یه له‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه وهلاَمى پێویستی ئه‌و مامۆستا مۆڵه‌ت پێداراوانه ده‌ده‌ینه‌وه: به‌پێى نوسراوى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده/ ب.گ. فێركردنى ئاماده‌یى ژماره (1280) له 28/2/2012 هاتووه كه 8 مامۆستا پاڵیۆراون بۆ كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنیات، هه‌روه‌ك 9 مامۆستا بۆ كۆلێژى په‌روه‌رده/ به‌شه زانستیه‌كان، له‌گه‌ڵ 9 مامۆستاى دیكه‌ش بۆ زانكۆى سهلاَحهددین/ كۆلێژى په‌روه‌رده (شهقلاَوه- مه‌خموور)، ئه‌وه‌ى لاى ئێمه ئه‌نجامدرا، وه‌رگرتنى 4 مامۆستا بوو له كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنیات كه كۆنمره‌كانیان به‌پێى مه‌رج و رێنماییه‌كان بووه، ئه‌وانى دیكه مه‌رج و رێنماییه‌كانیان تێدا نه‌بووه، بۆیه وه‌رنه‌گیراون، چونكه مه‌رجى وه‌رگرتنى مامۆستایانى مۆڵه‌ت پێدراو له كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنیات ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت نمره‌ى ئاماده‌یى 65% و نمره‌ى په‌یمانگه‌ى 75% بێت، سه‌باره‌ت به‌پاڵیۆراوان بۆ به‌شى په‌روه‌رده زانستیه‌كان و په‌روه‌رده‌ى (مه‌خمور و شهقلاَوه) هیچ كارێكیان بۆ ئه‌نجام نه‌درا، به‌هۆى داخستنى به‌شى په‌روه‌رده زانستیه‌كان له زانكۆى سهلاَحهددین و نه‌كردنه‌وه‌ى په‌روه‌رده‌ى (مهخمورو شهقلاَوه) له ساڵى رابردوودا.