كەركوك دەتوانێت سەرژمێری بكات
عه‌دنان ره‌زا بابا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری كه‌ركوك به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له ساڵانی رابردوو ناویانه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له‌پارێزگاكه، كارێكی ئاساییه‌و ده‌توانن ئه‌و پڕۆسه‌یه به شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌ڕێوه‌به‌رن و پڕۆسه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نن له پارێزگاكه، به‌ڵام كۆسپه سیاسییه‌كان رێگری سه‌ره‌كیین له پێش به‌ڕێوه‌نه‌چوونی ئه‌و پڕۆسه‌یه له كه‌ركوك.
وتیشی: وه‌ك رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراقیش، ئه‌وان لارییان نییه له ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆسه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت‌و ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌مێنێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری كه‌ركوك راشیگه‌یاند كه هه‌رچی ده‌باره‌ی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێرییه، ده‌بێت ئه‌و پڕۆسه‌یه بۆ هه‌موو عیراق له‌یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه‌بچێت و ناگونجێت نه‌ك پارێزگا به‌ڵكو نابێت قهزایهكیشی لێ بكرێته ده‌ره‌وه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و پڕۆسه‌یه له كه‌ركوك له‌پاڵ پارێزگاكانی تری عیراق به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد كه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری كه‌ركوك هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه كردووه، هه‌روه‌ك له ساڵانی 2008-2009 دا ئێمه له كه‌ركوك ته‌واوی ئاماده‌كاریمان بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له پارێزگاكه ته‌واوكردو خولی جۆراوجۆریشمان بۆ كارمه‌ندانی سهرژمێریهكهو مامۆستایانی كه‌ركوك كرده‌وه‌و هه‌مووان ئاماده‌كران بۆ سهرژمێرهیهكه، ته‌نانه‌ت فۆڕمی سهرژمێریهكهش گه‌یشتنه كه‌ركوك كه تائێستا پارێزراون، به‌ڵام گرفته‌كه هونه‌ری و ته‌كنیكی نییه، به‌ڵكو سیاسییه.
وتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی بكرێت پێویستی به‌وه‌یه كه بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه بۆ ته‌رخانبكرێت و ئێمه ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر ناكۆكییه سیاسییه‌كان وه‌لانران و گرفتی دارایی‌ش له‌پێش پڕۆسه‌كه نه‌ما، ئه‌وا كارێكی ئاسانه بتوانین پێویستییه هونه‌ری و تهكنینییهكان بۆ پڕۆسه‌كه ئاماده‌بكه‌ین و ده‌ست به پڕۆسه‌كه بكرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له پارێزگای كه‌ركوك پێویستی به 18-20 هه‌زار كارمه‌ند هه‌یه كه بۆ ئه‌وكاره ده‌توانین پشت به مامۆستایانی كه‌ركوك ببه‌ستین، روونیشیكرده‌وه كه ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆسه‌یه پێویستی به پێداچوونه‌وه به‌و مامۆستایانه‌ش هه‌یه كه به‌شداری پڕۆسه‌كه‌یان پێده‌كرێت، چونكه هه‌ندێك له‌وانه‌ی پێشوو گیانیان له‌ده‌ستداوه یان خانه‌نشین كراون یان له سلكی په‌روه‌رده دووركه‌وتونه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت خه‌ڵكی نوێ بخرێته شوێنیان، به‌ڵام له ئێستادا كات زۆر له‌بار نییه بۆ ئه‌وكاره، چونكه كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری كه‌ركوك وتیشی كه له ماوه‌ی ساڵی 2009 تائێستا گۆڕانكاری له ژماره‌ی دانیشتوان و ژماره‌ی خانووش له كه‌ركوك بووه‌و ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆسه‌یه پێداچوونه‌وه له‌و رووه‌شه‌وه بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌گه‌ر نییه‌ت هه‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه ده‌تواندرێت ئه‌و پێداویستییانه‌ش پڕبكرێنهوهو سهرژمێریهكهش بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری كه‌ركوك دووپاتیشیكرده‌وه كه كۆسپه‌كان له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له كه‌ركوك سیاسیین نه‌ك هونه‌ری، بۆیه هیوادارین كێشه‌كان به‌زوویی چاره‌سه‌ربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری له كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێت كه گرنگییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ ئێستا‌و داهاتووی كه‌ركوك ده‌بێت له هه‌موو ئاست و بواره‌كاندا.
