مان گرتنی سه‌رتاسه‌ری ئه‌ندازیارانی كوردستان ده‌ستی پێ كرد
عه‌بدولره‌حمان عه‌لی به(ئاكانیوز)ی راگه‌یاند، ئه‌مرِۆ 2 ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ر له‌یه‌ك كاتدا له‌سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان مان گرتنی ئه‌ندازیارانی كوردستان ده‌ستی پێ كرد.
روونی كرده‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی مان گرتنه‌كه ده‌ستی پێ كردووه حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌سمی هیچ وه‌ڵامێكی داواكارییه‌كانی نه‌داینه‌وه، بۆیه تا به‌ره‌سمیش وه‌ڵاممان نه‌درێته‌وه مان گرتن ناشكێنین.
زیاتر گوتی، داواكارییه‌كانی ئێمه له‌بواری پێدانی ده‌رماڵه و زه‌وی و ماف و ئیمتیازاتی ئه‌ندازیاران بووه، پێشتر له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌لێنی جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانی ئه‌ندازیارانی داوه، به‌ڵام تا ئێسته جێبه‌جێ نه‌كراوه.
\"ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك به‌رپرسانی حكوومه‌ت له‌پێوه‌ندی دان له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه به‌ڵام ئێمه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ره‌سمیمان ده‌وێ\"" عه‌لی گوتی.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، سه‌رجه‌م ئه‌ندازیارانی ئه‌ندام له‌سه‌ندیكا به‌شدارییان له‌و مان گرتنه كردووه، ره‌نگه لێره‌و له‌وێ ئه‌ندازیار هه‌بوو بێ به‌شداریی له‌و مان گرتنه‌ی نه‌كردبێ، ئه‌ویش ئازاده‌و ئێمه پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر كه‌س دروست ناكه‌ین بۆ به‌شداری كردن له‌و مان گرتنه‌و لێپێچینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌س ئه‌نجام ناده‌ین، به‌ڵام پێویستیشه ئه‌وانه‌ی به‌شدار نه‌بوونه به‌شداربن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به‌ماف و ئیمتیازاتی ئه‌وان هه‌یه.
محه‌مه‌د قه‌ره‌داخی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێسته حكوومه‌ت له‌رێگه‌ی لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانه‌وه دیراسه‌ی داواكارییه‌كانی ئه‌ندازیاران ده‌كا.
تا ئێسته له‌هه‌رێمی كوردستان 2 سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران هه‌یه، یه‌كێكیان له‌سلێمانی به‌ناوی یه‌كێتی ئه‌ندازیارانی كوردستان كه له‌ساڵی 1992 دامه‌زراوه‌و 11 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه، له‌ئیداره‌ی هه‌ولێریش سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان هه‌یه كه له‌ساڵی 2000 هه‌زار دامه‌زراوه و ئه‌ویش 11 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه."
