مۆڵه‌ت به 5 پرۆژه‌ی حه‌وزی قه‌فه‌زی ماسی ده‌درێ
سیروان سه‌عید ئراگه‌یاند، به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی سامانی ماسی له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو مۆڵه‌تی به‌خێوكردنی ماسی به 5 پرۆژه‌ی حه‌وزی قه‌فه‌ز داوه، ئێسته كۆی گشتی پرۆژه‌كانی حه‌وزی ماسی له‌جۆری قه‌فه‌ز گه‌یشته 6 پرۆژه له‌ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان.
زیاتر گوتی، ئێسته‌كه 3 داواكاری تریش له‌ژێر دیراسه دایه بۆ مۆڵه‌تدان به پرۆژه‌ی به‌خێوكردنی ماسی له‌ناو حه‌وزی قه‌فه‌ز و له‌داهاتووێكی نێزیك‌دا ئه‌وان ده‌ست به‌به‌هه‌رهه‌م هێنانی ماسی ده‌كه‌ن.
روونی كرده‌وه، بۆ ئه‌مساڵ داوای برِی ملیارێك و 50 ملیۆن دینارمان له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی ته‌نده‌ره‌وه ئالیكی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی ماسی دابین بكه‌ین كه وه‌زاره‌ت رێژه‌ی 50% له‌ئه‌ستۆی خۆی ده‌گرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، به‌ڵام بوودجه‌یه‌كی زۆر كه‌متر له‌وه‌ی داوامان كردووه بۆمان دابین نه‌كراوه، بۆ نموونه بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان برشی 129 ملیۆن و پارێزگه‌ی هه‌ولێر 150 ملیۆن دابین كراوه، هێشتا دوا برِیاریش له‌سه‌ر پشكی پارێزگه‌ی سلێمانی و دهۆكیش نه‌دراوه، هۆكاری كه‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌و بوودجه‌ی داوامان كرد بوو به‌هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بووه.
