سه‌رۆك بارزانى سه‌ردانى كه‌مپى ئاواره‌كانى سوریاى له كۆمه‌ڵگه‌ى دۆمیز كرد
پاشان سه‌رۆك بارزانى، به ئاماده‌بوونی ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان و هه‌روه‌ها به‌رپرسی رێكخراوی (ی‌و ئێن ئێچ سیى ئار ) له دهۆك له گه‌ڵ نوێنه‌رانی كه‌مپه‌كه كۆبۆوه‌و له وته‌یه‌كدا پێی راگه‌یاندن كه ئه‌وان له ناو وڵات و ماڵی خۆیانن ، هیچ كاتێك خۆیان به میوان نه‌زانن و به هه‌موو توانایه‌كه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم خزمه‌تیان ده‌كات و دڵنیاشی كردنه‌وه كه ئه‌وان له ده‌ستێكی ئه‌میندان و هیوای خواست له ده‌رفه‌تێكی زۆر نزیكدا به سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان و ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه‌ش زۆر درێژه‌ی كێشا ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگای دهۆك به‌ر له هاتنی وه‌رزی زستان ته‌رتیباتێكی دیكه‌یان بۆ ده‌كات و له رووی خزمه‌تگوزاریه‌وه‌ش هه‌موو توانای هه‌رێم له خزمه‌تیاندا ده‌بێت .
سه‌باره‌ت به دوارۆژی سوریاش، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند كه خودی میلله‌تی سوریا بڕیاری خۆی ده‌دات و وه‌كو هه‌رێمی كوردستانیش رێز له هه‌ر بڕیارێكی ئه‌وان ده‌گرێ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی بایه‌خی هه‌رێمی كوردستانه ئاینده‌ی كوردی سوریایه كه هه‌تا ئێستا بێ ره‌گه‌زنامه‌ی سوریین و له مافه‌كانیان بێبه‌شن ، بۆیه بوونی ئه‌لته‌رناتیڤێكی دیموكراسی هه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی سوریایه‌و هه‌میش له به‌رژه‌وه‌ندی كوردی سوریایه كه پێویسته زه‌مانه‌تێكی پته‌و بۆ ئاینده‌یان دابنرێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌رێم له هه‌وڵ و كۆشش دایه له گه‌ڵ وڵاتانی بیانی بۆ دابینكردنی ئه‌و زه‌مانه‌ته . رێكخستنی ماڵی كوردیش شتێكی پیرۆزه و رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێریش كه لایه‌نه‌كانی كوردی سوریا ئیمزایان له سه‌ر كردووه هه‌نگاوێكی پڕبایه‌خه بۆ یه‌كخستنی كار و هه‌وڵه‌كانیان له پێناو دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ كوردانی سوریا ، بۆیه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكۆكی له نێوانیاندا هه‌بێ و هه‌مووشیان پێكه‌وه كار بۆ ئه‌و ئاینده‌یه بكه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كی باشیشیان له گه‌ڵ لایه‌ن و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی سوریاوه هه‌بێت .
ئه‌مه‌و دوابه‌دوای وته‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، نوێنه‌رانی ئاواره‌كانی سوریا وێڕای خۆشحاڵی ده‌ڕبڕین به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان، سوپاسی خودی به‌رێزیان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد بۆ ئه‌و بایه‌خه‌ی كه به ئاواره‌كان ده‌درێت هه‌ست به هیچ جیاوازییه‌ك ناكه‌ن و هه‌روه‌ك له ماڵی خۆیان دابن.
به‌رپرسی رێكخراوی ( ی‌و ئێن ئێچ سیى ئار)یش له پارێزگای دهۆك ستایشی رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی پارێزگای دهۆكی كرد به‌و بایه‌خه‌ی كه به كه‌مپه‌كه ده‌یده‌ن هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته ئیجابییه‌ی كه له گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌دا ده‌یكه‌ن .
