پشكنینی ئەلیكترۆنی بۆ ئاژەڵەكان دەكرێ

پشكنینی ئەلیكترۆنی بۆ ئاژەڵەكان دەكرێ
لەچوار چێوەی پرۆژەی هەڵمەتی نیشتمانی سەرژمێری سامانی ئاژەڵی لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراقی فێدرال بەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراقی فێدراڵ و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەر چاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی تەرقیم کردنی سامانی ئاژەڵی بەگوژمەی 17 ملیار دیناری عیراقی لە سەر بودجەی سیادی حکومەتی عێراقی فێدراڵ ئەنجام دەدرێت .
سەرپەرشتیاری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری، د.ئازاد خۆشناو گوتی: لەسەرتاسەری عێراقدا بەهەرێمی کوردستانیشەوە (670) لێژنە پێک هاتووە بەبەشداری دوو هەزار و 716 ئەندام بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە کە بڕیار وایە بە ماوەی 9 مانگ جێبەجێ بکرێت.
د.ئازاد خۆشناو ئاماژەی بەوەکرد، هەر لەچوارچێوەی ئەم پرۆژەیەدا تا ئێستا چەندین خول و ۆرک شۆرپ لەم بارەیەوە لە پارێزگا کانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ئەنجام دراوە وەهەروەها وۆرک شۆپێگ لە شاری هەولێر ئەنجامدرا کە ماوەی چوار ڕۆژی خایاند وەبەبەشداری( 49) فەرمانبەری سامانی ئاژەڵی لە سەرتاسەری عێراقی فێدرال و لەهەرێمی کوردستانیش (8) بەشداربوومان هەبوو لەهەرسێ پارێزگاکان بەئیدارەی گەرمیانیشەوە .
دەربارەی گرنگی ئەم پرۆژەیە د.ئازاد خۆشناو دەڵێ، ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی شارستانی و ئابووریی گرنگە و ئاسانکاریەکە بۆ دەست نیشانکردنی ژمارەی ئاژەڵی لە عێراق بەگشتی و لەکوردستان بەتایبەتی. دەست نیشان کردنی پلانی ساڵانەی دەرمان و ڤاکسین و ئالیک وپێداویستیەکان سامانی ئاژەڵ، ئاسانکاریەکە بۆ رێکخستنی کرداری سەربڕینی ئاژەڵ لە سەربڕخانەکان و وەهەروەها رێگا دەگرێت لە کرداری بە قاچاغ بردنی ئاژەڵ ، کەبەمەش رێگا لە کەم بوونی سامانی ئاژەڵی و پاراستنی لەنەخۆشیە سنوور بەزینەکان دەگیرێت .
دەربارەی تەکنیکی پرۆژەکە خۆشناو گوتی: ئەم پرۆژەیە ئەلیکترۆنی و سەردەمیانەیە بەجۆرێک کە لەسەر ئەم ژمارانەدا بەرەمز ناوی ووڵات و پارێزگاو شارو شارۆچکەو جۆری سێکسی ئاژەڵ و ژمارەکەی دیاریکراوە و لەگوێچکەی ئاژەلەکە دەدرێت و توانای مانەوەی هەیە لەگەل تەمەنی ئاژەلەکە و خۆراگرە و بەسانای تێک ناچێت .

-PNA
Top