گرتنەكانی پەیەدە بۆ چالاكوانی كورد بەردەوامە
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان لە عامودا، دەستگیركردنی ئەو چوار كوردە لە كاتی هەوڵی خۆدەربازكردنیان بووە لە دەست ڕژێم بەرو توركیا، بەڵام مەفرەزەیەكی سەربە پەیەدە، دەستگیری كردوون و بردوونی بۆ بارەگایەكی نزیك ئەو شوێنەی لێی دەستگیر كردوون
دووان لە دەستگیركراوەكان لە لایەن ڕژێمەوە داواكراون، یەكێكیان لە ڕیزەكانی سوپا جیابووەتەوە و ئەوی دیكەیش بە هۆی نەچوونە ڕیزی سوپای ئەسەدەوە داواكراوە.
دوێنێ شەممەیش خەڵكی عامودا بە مەبەستی هەرچیی زووە ئازادكردنی ئەو چوار دەستگیركراوە خۆپێشاندانیان ساز دا و دواتر هەوڵی هێرشكردنە سەر بارەگایەكی پۆلیس درا و داوایان كرد چالاكوانەكان ئازاد بكەن.
بە گوتەی پەیامنێرمان هێشتایش دۆخی ناوچەكە بە هۆی ئەو دەستگیركردنەوەی كوردانەوە، لە جۆش و خرۆشدایە.
-PNA
