مامۆستاكەی كە بەدەستی باوكی كوژرا ئەمڕۆ كەیسەكەی دێچەتە دادگا
له‌مباره‌یه‌وه كه‌سێكی نزیكی بنه‌ماڵه‌ی تۆمه‌تباره‌كه به PUKmedia ی راگه‌یاند: له دانیشتنی یه‌كه‌می كه‌یسه‌كه كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به‌ڕێوه‌چوو، باوكی ساكار هه‌وڵیداوه تاوانه‌كه له‌سه‌رخۆی لابدات و باسی له‌وه كردووه كه چه‌ند كه‌سێكی نزیكی خۆی به‌رده‌وام هانیانداوه بۆ كوشتنی ساكار، بۆیه پێده‌چێت له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا چه‌ند كه‌سێكی تریش بۆ لێكۆڵینه‌وه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بن.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌باره‌ت به دانیشتنی دووه‌می دادگا تایبه‌ت به كه‌یسی مامۆستا ساكار، گروپی ژیان بانگه‌وازێكی بۆ رایگشتی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا ئاشكرایكردووه گروپه‌كه‌یان ئه‌مڕۆ له دادگای سلێمانی ئاماده ده‌بێت بۆ چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه، هه‌روه‌ها داواشی له سه‌رجه‌م میدیاكانی كوردستان كردووه ئاماده‌بن بۆ روماڵكردنی دادگاییه‌كه.
ساكار حه‌مه‌ئه‌مین-ی ته‌مه‌ن 28 ساڵان، دانیشتووی گوندی ده‌ڵاڵان-ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكان بوو له سنووری قه‌زای رانیه، له به‌ره‌به‌یانی 4 ی شوباتی ئه‌مساڵدا به هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له كاتی خه‌وتندا له‌لایه‌ن باوكییه‌وه ته‌قه‌ی لێكراو به‌وهۆیه‌وه به سه‌ختی برینداربوو، دوای چه‌ند كاتژمێرێك مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه به هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، بكوژی ساكار ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له ده‌ستی یاسا رایكرد، به‌ڵام دواجار توانرا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیربكرێت و روبه‌ڕووی یاسا بكرێته‌وه.
