خەڵكی سلێمانی: تاكەی شارەكەمان بە رەسمی ناكرێتە پایتەختی رۆشنبیری
2 ئەیلوول/سێپتێمبەر(گوڵان میدیا)- ژمارەیەك كەسایەتی و پەرلەمانتاری شاری سلێمان داوایان لە جێگری سەرۆكی خومەت كرد كە بە فەڕمی سلێمانی بكرێتە پایتەختی رۆشنبیری
دوێنێ له‌شارى سلێمانى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ، پێشوازیکرد له ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانى یه‌کێتى په‌رله‌مانتاران و که‌سایه‌تى شارى سلێمانى بۆ گفتۆکردن له‌باره‌ى گه‌ڵاله‌َکردنی پرۆَژه قانوێک که‌به‌ره‌سمی شاری سلێمانی به پایته‌ختى رۆشنبیرى کوردستان بناسرێت.
له‌م دیداره‌دا وێرای باسکردنی هه‌نگاوه‌کانى پیشوو بۆ ناساندنی سلێمانی وه‌کو پایته‌ختی رۆشنبیرى ، وه‌فدیى میوان پوخته‌یه‌کیان له باره‌ى ئاماده‌کردنى ره‌شنوسى پرۆژه قانوێک پێشکه‌ش کرد که‌له‌لایه‌ن یه‌کێتى په‌رله‌مانتاران و ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تى و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانى شارى سلێمانیه‌وه ئاماده‌کراوه.
له‌م دیداره‌دا یه‌کێتی په‌رله‌مانتاران و رۆشنبیرانی سلێمانی داوایان له‌حکومه‌تی هه‌رێم کرد پشتگیرى پێشنیازه‌که‌یان بکات و دوای تاتوتێکردنی زیاتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پڕۆژه قانونه‌که ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانى بکات بۆ ئه‌وه‌ی سلێمانی به‌شێوه‌یه‌کی قانوونی ببێته پایه‌ته‌ختی رۆشنبیری، ئه‌مه‌ش خزمه‌تێکى گه‌وره به بزاوتى روناکبیرى و رۆشنبیرى و ناو ناوبانگى مێژویى شارى سلێمانى ده‌کات.
له‌به‌رامبه‌ردا جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماژه‌ى به تایبه‌تمه‌ندیه‌کانى شارى سلێمانیدا له‌روى سیاسى و ئابورى و رۆشنبیریه‌وه و وتیشى حکومه‌تى هه‌رێم له‌رێى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریه‌وه گرنگى ته‌واو به‌م بواره ده‌دات و سلێمانیش گرنگی خۆیى هه‌یه و وه‌زاره‌ت له‌رێى ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانه‌وه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى خزمه‌تکردنى دایه به‌شێوه‌یه‌ک که له ئاست تایبه‌تمه‌ندیه‌کانى شارى سلێمانیدا بێت .
عیماد ئه‌حمه‌د پشتیوانى حکومه‌تى هه‌رێمى بۆئه‌م هه‌نگاوه‌ى یه‌کێتى په‌رله‌مانتاران و که‌سایه‌تیه‌کانى شارى سلێمانى ده‌ربرى و وتیشى ئه‌م شاره هه‌میشه زیندووه‌و رۆڵى هه‌یه له هاوکێشه سیساسى و ئابورى و رۆشنبیرییه‌کاندا و به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ گۆرانکارى و داهێنانى نوێ‌دا نوێ بۆته‌وه و به‌ره‌و پێشه‌وه و ده‌چێت .
عیماد ئه‌حمه‌د رونیشیکرده‌وه حکومه‌تی هه‌رێم پشتیوانی ته‌واوی پرۆژه‌که ده‌کات، به‌ڵام کۆده‌نگى فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مان و ناوه‌نده رۆشنبیریه‌کانیشی پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندییه‌کى نیشتمانى بۆ سه‌رخساتنى هه‌بێت، هاوکات جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت باسی له‌وه‌شکرد به‌بێ پێشکه‌وتنی بواری روناکبیری و کلتوری ناتوانین باس له‌پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌ی کودستان بکه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سلێمانی یه‌کێکه له‌ناوه‌نده گرنگه‌کان که‌به‌درێژایی مێژوو رۆڵێکی گه‌وره‌ی له‌په‌رپێدانی زمان و کلتوری کوردی‌دا بینیوه.
هه‌رله‌و دیداره‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى زیاتر بایه‌خدان به‌سلێمانی کرا له‌بواری رۆشنبیرى و سیاسى و ئابورییه‌وه، لم چوارچێوه‌یه‌دا عیماد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که حکومه‌تى هه‌رێم به‌پێی توانا خزمه‌تی هه‌موو ناوچه‌کان ده‌کات و پشتیوانى هه‌ر هه‌وڵێکیش ده‌بێت که ببێته هۆى بوژانه‌وه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کانى کوردستان به‌گشتی.
