وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم: ئێران، 36300 دۆنم زەویی خانەقین و دانیشتوانەكەیشی بێ‌ئاو کردووە
لە روونکردنه‌وه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ی وشکبوونی ئاوی رووباری ئه‌ڵوه‌ند هاوكات ڕایگەیاندووە كە ڕووباری ئەڵوەند لەم چوار مانگەی دواییدا به هۆی نه‌بوونی هیچ ڕێکه‌وتنێک له چوارچێوه‌ی چۆنییه‌تیی دابه‌شکردنی ڕێژه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ لایه‌نی کۆماری ئیسلامیی ئێران و قۆرخکردنی ئه‌و خاڵه لاوازه، 36300 دۆنم زەویی خانەقین کە بێستان و باخە، لەم چوار مانگەی دواییدا وشکیان کردووە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە ئێران به چه‌ند ڕێگایه‌ک بەری بە ئاوەکە گرتووە: هه‌بوونی پرۆژه‌ی ئاودێریی زۆر له‌سه‌ر ڕووباره‌که له سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه تاکو سنووری عێراق، چڕبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌کی زۆر له به‌روبوومی کشتوکاڵ به درێژایی که‌ناره‌کانی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ند له لایه‌ن جووتیارانی وڵاتی ئێران، باخ و بێستانەكانی دەڤەری خانەقین وشك بوون و زۆرێك لە كەڕەكەكانی ئەو شارە كە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان ئاوی ئەڵوەند بووە، لێی بێبەش كرون.
ڕێژه‌ی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ند نزیکه‌ی (130کم) له سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه تا گه‌یشتنی و ڕژانی بۆ ناو ئاوی ڕووباری سیروان له شاری جه‌له‌ولا نزیکه‌ی (50کم) ی ده‌که‌وێته ناو خاکی عێراقه‌وه.
ڕێژه‌ی ئاوی ڕووباره‌که له ناو عێراقدا له ساڵانی پێشوودا، پێش وشکه‌ساڵی له وه‌رزی هاویندا ده‌گه‌یشته (2ــ3م3/چرکه)و له وه‌رزی زستاندا نزیکه‌ی (30م3/چرکه)به‌ڵام له کاته‌کانی بوونی لافاو دا نزیکه‌ی (200م3/چرکه)دا بووه.
له که‌ناره‌کانی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ند (5)جۆگای ئاودێری سه‌ره‌کی هه‌بووه که هه‌موویان خۆڵین و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌کی کۆتکریتی له سه‌ریان دروست کراوه وه‌کو ده‌رگا و پردی په‌ڕینه‌وه و سایفۆنات ئه‌وانیش به چه‌ند زنجیره‌یه‌ک له سه‌ره‌تای ڕووباره‌که‌وه که ئه‌م جۆگانه‌ی لای خواره‌وه‌ن، که‌ناڵی ئاودێریی حاجی قه‌ره، که‌ناڵی ئاودێری خانه‌قین، که‌ناڵی ئاودێری عه‌لیاوه‌ی کۆن، که‌ناڵی ئاودێری عه‌لیاوه‌ی تازه، که‌ناڵی ئاودێری قوڵایی.
