وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی چوار بریاری گرنگی بۆ قوتابیان راگەیاند
وەزیریخوێندنی باڵا زیاتر بریارەكانی وەزارەتەكەی روونكردەوە وتی: یەكێكی تر لەبریارەكان رەخساندنی دەرفەتی خوێندنە بۆ مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەیحكومەتی هەرێنی كوردستان ئەویش كردنەوەی 8 بەشە لە بەشی ئێوارنی زانكۆیسەڵاحەدین و كۆیە بە مەبەستی وەرگرتنی بروانامەی بكالۆرێس لە گەڵ ئەوەشدا پرۆسەیوەرگرتنی مامۆستایانی مۆڵەت پێدراوە لە خوێندنی بەیانان درێژەیی دەبێت.
بریارێكی تروەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كە د. عەلی سەعید لەو كۆنگرەرۆژنامەیەدا خستی روو راگەیاندنی خوێندنی ماستەر بوو بۆ ساڵی خوێندنی 2012-2013لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كە وەرگرتنی خوێندكاران لە 28 ئەم مانگەوە دەستپێ دەكات بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت..
بریارێگیگرنگی تری وەزراتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رێكخستنەوەی دەستەكانیپەیامانگەی تەكنیكی هەولێر و سلێمانی و دهۆكە كە لە سێ زانكۆی پۆڵی تەكنیكییەك دەخرێتەوە كە بەهەمان شێوەیەی پێشووتر ئەوانەی كە زانكۆ بوون بروانامەیبكالۆریۆس وەردەگرن هەروەك ئەوانەی كە لە پەیمانگان بروانامەی دیبلۆم وەردەگرن.
