منداڵی شەهیدان، بۆ وەرگرتن لەو قوتابخانانەی لەسەر سیستەمی سابیسن، كێبڕكێ دەکەن

منداڵی شەهیدان، بۆ وەرگرتن لەو قوتابخانانەی لەسەر سیستەمی سابیسن، كێبڕكێ دەکەن
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان ئاگاداری منداڵ و نەوەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید دەكاتەوە ئەوانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە لە كێبڕكێی وەرگرتن لەو قوتابخانانەی لەسەر سیستەمی سابیس بەرێوە دەچن، بۆ ناونووسین سەردانی فەرمانگەكانی وەزارەت بكەن.
بەپێی ئاگادارییەکەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان، کە دانەیەکی بۆ \"پەیامنێر\"" نێردراوە، وەرگرتنی زانیاری لە 28-8-2012 تا 3-9-2012 لەسەر بنەمای ئەم روونكردنەوەیە دەبێت:
-بۆ قوتابخانەی نێودەوڵەتیی سەروەران و فاخیر مێرگەسۆری لە هەولێر، سەردانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی سەر بە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان بكەن.
- قوتابخانەی نێودەوڵەتیی سۆران، سەردانی بەڕێوبەرایەتیی وەزارەت لە سۆران بۆ قۆناغەكانی یەكەم و دووەمی باخچەی ساوایان و یەكەم و دووەم و سێیەمی سەرەتایی.
- بۆ قوتابیانی نێودەوڵەتیی سلێمانی، سەردانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان سلێمانی بكەن.
- بۆ قوتابخانەی نێودەوڵەتیی كەلار بۆ قۆناغەكانی یەكەم و دووەمی باخچەی ساوایان و یەكەم و دووەمی سەرەتایی سەردانی بەرێوبەرایەتی سەر بە وەزارەت لەو شارە بكەن.
- بۆ قوتابخانەی نێودەوڵەتیی سەردەمی لە پارێزگای دهۆك سەردانی بەرێوبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی دهۆك بكەن بۆ قۆناغی یەكەمی باخچەی ساوایان.
- بۆ قوتابخانەی نێودەوڵەتیی زاخۆ سەردانی بەڕێوبەرایەتیی وەزارەت بكەن لە زاخۆ بۆ قوتابیانی قۆناغی یەكەم و دووەمی باخچەی ساوایان و یەكەم و دووەمی سەرەتایی.

ئاگادارییەکە هاوکات ڕوونی کردووەتەوە کە تەنیا دانیشتوانی ئەم ناوچانەی ناویان هاتووە بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون، مافی پێشكەشكردنی داواكارییەكانیان هەیە."
Top