سه‌رۆكی هه‌رێم و ئوسامه‌ نوجه‌یفی كۆكبوون به‌پیی ده‌ستور چاره‌سه‌رێك بۆ كیشه‌ی ئیستای عێراق بدۆزرێته‌وه‌

سه‌رۆكی هه‌رێم و ئوسامه‌ نوجه‌یفی كۆكبوون به‌پیی ده‌ستور چاره‌سه‌رێك بۆ كیشه‌ی ئیستای عێراق بدۆزرێته‌وه‌
ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ كۆبۆوه‌، باسیان له‌ دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتی سیاسی له‌ وڵات و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ كرد كه‌ دووچاری بۆته‌وه‌.

هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ ته‌نگژه‌كه‌‌ و ئه‌و كێشه‌ و گیروگرفتانه‌ی كه‌ رووبه‌رووی پڕۆسه‌ی سیاسی بوونه‌ته‌وه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان.
Top