هوشیار زێباری به مهبهستی بهشداری له کۆبوونهوهی وڵاتانی بێلایهن له تارانه
وەزیری دەرەوەی حكومەتی عێراقی فیدراڵ كاتژمێر 30/11ـی شهوی دووشەمە بە كاتی تاران بە یاوەریی شاندێكی پایەبەرز بە مەبەستی بەشداری كردن لە شازدەیەمین خولی کۆبوونهوهی وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوەی بێلایەنەكان گەیشتە تارانی پێتەختی ئێران و لە لایەن \"محەمەد مەجید الشێخ\"" باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی ئێران و كارمەندانی باڵیۆزخانەی عێراق بەرپرسانی دایرەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەنداوی فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە گەرمی پێشوازی لێكرا.
\""هوشیار زێباری\"" وەزیری دەرەوەی حكومەتی عێراقی فیدراڵ لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بە سەردانی بۆ ئێران بۆ بەشداریكردن لە شازدەیەمین خولی لووتكەی وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوەی بێلایەنەكان بۆ ئاژانسی هەواڵ و رادیۆ پەیامنێر گوتی: عێراق لە لووتكەی وڵاتانی بێلایەن لە تاران بەشداری دەكات. ئەم بزووتنەوەیە، بزووتنەوەیەكی جیهانییە و لە ئاستێكی زۆر گەورەدا بەڕێوەدەچێت، زۆر لە وڵاتانی جیهانی سێیەم تیایدا بەشداری دەكەن و ئێستاش ژمارەیان نزێكەی 120 دەوڵەتە.
زێباری، گوتی: عێراق لە ریزی ئەو وڵاتانەیە كە دامەزرێنەری لووتكەی وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوەی بێلایەنەكانە و لە ساڵی 1961دا یەكێك لەو 25 وڵاتە بوو كە میساقی ئەو بزووتنەوەیەی واژۆ كرد.
وهزیری دهرهوهی عێراق، گوتی: لەبەر ئەوە بەشداری عێراق لەم لووتكەیە بەشدارییەكی گرینگە و بێشك لە بڕیارەكانی كۆتایی شازدەیەمین خولی لووتكەی وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوەی بێلایەنەكان رۆڵمان دەبێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، گوتی: رۆژی سێشەمە بۆ ئامادەكردنی ریزبەندی دانیشتنەكانی لووتكە، بەیاننامەی كۆتایی و بڕیارەكانی ئەم لووتكەیە، كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە دەستپێدەكات.
"
