بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان رادەگیرێت
بەرپرسی کۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران، مەسعوود ئەحمەد، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند:\" حکومەتی ئێران بە نووسراوی فەرمی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی ئاگادار کرۆتەوە کە بەهۆی کارەکانی کۆنگرەی 16 مینی لوتکەی ولاتانی بێلایەن کە لە تارانی پایتەخی ئێران دەستی بەکارەکانی کردووە بۆ ماوەی 5 ڕۆژ هەر لە ئەمڕۆ وە کە دەکاتە ڕۆژ سێشەممە تا شەممەی داهاتوو جموجۆلی بازرگانی دەوەستێت\"".
مەسعوود ئەحمەد گوتی: لەو ماوەیەدا گەشتیاران دەتوانن هاتووچۆ بکەن."
