له‌ڕۆژی جیهانی ئاشتیدا، له‌ئامه‌د خۆپیشاندان ده‌كرێت
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ئاژانسی هه‌واڵی (فورات) بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌سه‌رنجدان له‌بارودۆخی ئێستا‌و ڕێگرییه‌كان له‌به‌رده‌م ئاشتیدا، ڕۆژی 1ی ئه‌یلول به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ئاشتیه‌وه، له‌شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆمیته‌یه‌كی نۆ كه‌سی پێكهاتووه كه نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك لهسهندیكاو ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی تێیدا به‌شدارن بۆ جێبه‌جێكردنی پێویستییه‌كان‌و ئاماده‌كاری ئه‌نجامدانی ئه‌و خۆپیشاندانه.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه ((ئه‌و كۆمیته‌یه سه‌ردانی پارێزگاری ئامادیان كردووه‌و ئه‌و ئیدارهیهیان له‌به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و خۆپیشاندانه ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه له‌گۆڕه‌پانی بۆنه‌كان له‌وشاره ئه‌نجامده‌درێت)).
