مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان زیاد ده‌كرێت
(عه‌باس ئه‌كره‌م) بهNNA ڕاگه‌یاند، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامی كراوه‌ته پێوه‌ر له‌پێدانی مووچه‌ی مانگانه به‌كه‌مئه‌ندامان‌و له‌و ڕووه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، هاوكاریان ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به‌ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامی، له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پزیشكی تایبه‌ته‌وه.
عه‌باس ئه‌كره‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان به‌گوێره‌ی ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامی دیاری ده‌كرێـت‌و ته‌مه‌ن نابیته پێوه‌ر له‌پێدانی مووچه‌ی مانگانه به‌و كه‌مئه‌ندامانه، له‌و ڕووه‌شه‌وه مووچه‌ی منداڵێكی كه‌مئه‌ندام جیاوازی نابێت له‌گه‌ڵ كه‌مئه‌ندامێكی به‌ته‌مه‌ن‌و زیادكردنی موچه‌ش، هه‌موو جۆره‌كانی كه‌مئه‌ندامی ده‌گرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم هێمای به‌وه‌شكرد، هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كه‌مئه‌ندامانیان سه‌رپشك كردووه، تاوه‌كو پلانی خۆیان دابڕێژن بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌یاسای كه‌مئه‌ندامان، سه‌رجه‌م كه‌مئه‌ندامانیش له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم، موچه‌كه‌یان زیاد ده‌كرێت.
وتیشی: \"به‌گوێره‌ی ڕێنمایی یاسای كه‌مئه‌ندامان، نزمترین مووچه (160) هه‌زار دینار ده‌بێت‌و ئه‌گه‌ر كه‌مئه‌ندامێكیش ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌ی (100%) بێت، (250) هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت \""."
