سەرۆک بارزانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كات

سەرۆک بارزانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كات
بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، بەڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی عێراق و جیهان به‌ گشتی و موسڵمانانی كوردستان و هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به‌ تایبه‌تی ده‌كات و دەخوازێت ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێروخۆشی و به‌دیهێنانی زیاتری ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان

به‌ ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان

به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی عێراق و جیهان به‌ گشتی و موسڵمانانی كوردستان و هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م .

له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارم رۆژو تاعه‌ت و عیباده‌تی مانگی ره‌مه‌زان، مانگی خێرو به‌ره‌كه‌ت له‌ هه‌موو موسڵمانان وه‌رگرتبێ‌ و ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێروخۆشی و به‌دیهێنانی زیاتری ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و كوردستانیش بكه‌وێته‌ قۆناغێكی تری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بونیادنان و پته‌وكردنی گیانی برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ ژیان و هێنانه‌دی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی و تێپه‌ڕاندنی هه‌موو كێشه‌و گیروگرفته‌كان رووه‌و چه‌سپاندنی عێراقێكی فیدراڵ و دیموكرات.


مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
29ی ره‌مه‌زانی 1433ی كۆچی
18ی ئابی 2012 زایینی

Top