سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی لیژنەی باڵای بینینی مانگ:
پاش ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له ئێواره‌ی رۆژی 18/8/2012 له دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی كۆبۆوه و بۆی ده‌ركه‌وت كه مانگ بینراوه به‌به‌ڵگه‌وه، بۆیه بریاری دا كه به‌یانی رۆژی 19/8/2012 به‌رامبه‌ربه 1 شه‌والی 1433 كۆچی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه، به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له‌گشت مسوڵمانانی جیهان و كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌م بۆنه شكۆداره ببێته مایه‌ی خۆشی و شادی و پته‌وبوونی یه‌كریزی و ته‌بایی له‌نێوانماندا، له خوای په‌روه‌ردگار ده‌خوازین، تاعه‌ت و عیباده‌تی گشت لایه‌كی قبوڵ كردبێت.
لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ
18/8/2012
