حکومەتی ھەرێمی کوردستان پشتگیری لەدەرچوونی یاسای پاراستنی مافەکانی منداڵ دەکات

حکومەتی ھەرێمی کوردستان پشتگیری لەدەرچوونی یاسای پاراستنی مافەکانی منداڵ دەکات
-ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پڕۆژە یاسای پاراستنی مافەکانی منداڵ لەلیژنەی یاسای ئەنجومەنەو دوای ئەوەی کارەکانی بەکۆتا ھات ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەری .
سکرتێری یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان محەمەد قەرەداخی .بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:\"پڕۆژە یاسای پاراستنی مافی منداڵان لە لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمەو کاری تێدا دەکرێت و ھەرکاتێکیش لە لیژنەکە تەواو بوو ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەری\"".
قەرەداخی گووتیشی:\""ئێمە بەجدی دەمانەوێت ئەو یاسایە دەربچێت\"".
بەردەوام چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی بوای مافەکانی منداڵان نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە بەھۆی نەبوونی یاسایەکی تایبەت بە پاراستنی مافەکانی منداڵان و لەماوەی ڕابردوو وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بەھاوکاری یونسێف و ڕێکخراوەکانی منداڵان لەھەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسایەکیان گەڵاڵە کردوەو ئێستا لەئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمە."
Top